riklam

رێكخراوه‌ دیموكراتیه‌كان چه‌ترێك بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ئاواره‌كان

kurdistani 04:36 PM - 2014-07-27
سێ كه‌مپ بۆ ئاواره‌كانی خانه‌قین  كراوه‌ته‌وه‌

سێ كه‌مپ بۆ ئاواره‌كانی خانه‌قین كراوه‌ته‌وه‌

له‌دوای ئاڵۆزییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی عیراق به‌هۆی هێرشی چه‌كدارانی داعش و ئه‌و توندوتیژی و كاره‌ نامرۆڤانانه‌ی كه‌ به‌رامبه‌ر به‌ دانیشتوان و پێكهاته‌ جیاوازه‌كانی ئه‌و ناوچانه‌ ده‌یگرنه‌به‌ر، رۆژانه‌ به‌لێشاو هاووڵاتیان ناوچه‌كانیان چۆڵده‌كه‌ن و روو له‌ ناوچه‌ ئارامه‌كان و به‌تایبه‌تی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی پێشمه‌رگه‌ ده‌كه‌ن، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ژماره‌یه‌كی زۆری ئاواره‌ رویان له‌ شاری خانه‌قین كردوه‌و له‌ ئێستاشدا ناوه‌ندی رێكخراوه‌ دیموكراتیه‌كانی خانه‌قین به‌ هاوكاری رێكخراوه‌ ناحكومی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و لایه‌نه‌ په‌یوه‌نداره‌كانی ناوچه‌كه‌ و هاووڵاتیانی خانه‌قین توانیویانه‌ هاوكاری ئه‌و هاووڵاتیانه‌ بن كه‌ ئاواره‌ی ناوچه‌كه‌ بوون،  توانیویانه‌ چه‌ند كه‌مپێكیان بۆ بكه‌نه‌وه‌و خزمه‌تگوزاری و پێداویستیان بۆ دابینبكه‌ن.

 

له‌وباره‌یه‌وه‌ ئایدن حه‌سه‌ن تۆفیق لێپرسراوی ناوه‌ندی خانه‌قینی رێكخراوه‌ دیموكراتیه‌كانی (ی.ن.ك) دامه‌زرێنه‌رو سه‌رپه‌رشتیاری كه‌مپی ئاواره‌كانی خانه‌قین به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌ سه‌ره‌تای دروستبوونی بارگرژیه‌كانه‌وه‌ كه‌ به‌هۆی هێرشی چه‌كدارانی داعشه‌وه‌ بۆ چه‌ند ناوچه‌یه‌ك نزیكه‌ی 10 هه‌زار هاووڵاتی ئاواره‌ روویان له‌ خانه‌قین كردوه‌، ئێمه‌ش وه‌كو رێكخراوه‌ دیموكراتیه‌كانی خانه‌قین هه‌ر له‌سه‌ره‌تای هاتنی ئه‌و ئاوارانه‌وه‌ هه‌وڵمانداوه‌ به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك هاوكارییان بكه‌ین، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا به‌ هاوكاری خه‌ڵكی خانه‌قین و  رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی لیژنه‌یه‌كمان دروستكرد سه‌ردانی مزگه‌وت و شوێنه‌ گشتیه‌كانمان كرد بۆ كۆكردنه‌وه‌ی هاوكاری بۆ ئاواره‌كان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه‌ به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك هاوكاری كراین.


وتیشی: دواتر بۆ دابینكردنی شوێن و پێداویستی بۆ ئاواره‌كان كه‌ رۆژ به‌رۆژ رویان له‌ زیادبوون ده‌كرد بۆ به‌ده‌ستهێنانی هاوكاری و پشتیوانی له‌ یارمه‌تیدانی ئاواره‌كان  په‌یوه‌ندیمان به‌ رێكخراوه‌ جیهانیه‌كانه‌وه‌ كرد، به‌هۆی ئه‌وه‌ی رێكخراوه‌ جیهانیه‌كان هاوكاری ئێمه‌ ده‌كه‌ن له‌ دابینكردنی پێداویستیه‌كانیان، له‌ ئێستادا ئاواره‌كان له‌ بارودۆخێكی باشدا ژیان ده‌گوزه‌رێنن و كه‌مترین گرفتیان هه‌یه‌.


راشیگه‌یاند: به‌ مه‌به‌ستی هاوكاریكردنی ئه‌و ئاوارانه‌ی روویان له‌ سنوری خانه‌قین و ده‌وروبه‌ری كردووه‌ توانیومانه‌ سێ  كه‌مپیان بۆ بكه‌ینه‌وه‌ كه‌ یه‌كه‌میان له‌ دێی (به‌هار تازه‌)یه‌و دوومیان له‌ (عالیاوه‌)یه‌ و ئه‌وی تریشیان له‌ یاریگای تۆپی پێی خانه‌قینه‌.


ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و خوێندكاره‌ ئاوارانه‌ی كه‌ له‌ پۆلی 3ی بنه‌ڕه‌تی و 6 ی ئاماده‌ین بێبه‌شنه‌بن له‌ تاقیكردنه‌وه‌كانیان په‌یوه‌ندیمانكردوه‌ به‌ رێكخراوی UNه‌وه‌ به‌مه‌به‌ستی دروستكردنی هه‌ماهه‌نگی بۆ دیاریكردنی كاتێك بۆ تاقیكردنه‌وه‌كانیان،  بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش رێكه‌وتووین كه‌ رۆژی 16-8 تاقیكردنه‌وه‌ی پۆلی 3ی بنه‌ڕه‌تی ئه‌نجامبدرێت ، هه‌روه‌ها رۆژی 18-8-2014 تاقیكردنه‌وه‌ی پۆلی 6ی ئاماده‌یی ئه‌نجامبدرێت.


راشیگه‌یاند: شه‌وی رابردوو 26-7-2014 به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه‌ هاووڵاتیانی خێرخروازی خانه‌قین به‌ بڕێك پاره‌ هاوكاری خێزانه‌ ئاواره‌كانیان كرد، سوپاسی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانیش ده‌كه‌ین كه‌ به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك به‌ده‌نگمانه‌وه‌ هاتوون بۆ هاوكاریكردنی ئاواره‌كان و تائێستاش ئه‌و هاوكارییانه‌ به‌رده‌وامن.


وتیشی: تائێستا هاتنی ئاواره‌كان بۆ خانه‌قین به‌رده‌وامی هه‌یه‌و ئێمه‌ش وه‌كو رێكخراوه‌ دیموكراتیه‌كان و به‌هاوكاری رێكخراوه‌كان به‌رده‌وام ده‌بین له‌ گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری به‌و ئاوارانه‌و كێشه‌شمان نیه‌، له‌ئێستاشدا سێ لیژنه‌ی پزیشكیمان دروستكردوه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشه‌كان،  ئه‌گه‌ر پێویستیش بكات ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی خانه‌قینیان ده‌كه‌ین، هه‌رچه‌نده‌ به‌هۆی ئه‌م بارودۆخه‌ی روی له‌ ناوچه‌كانی جه‌له‌ولاو سه‌عدیه‌ سه‌رقاڵن یان نوسراوی ره‌سمی ده‌كه‌ين بۆ نه‌خۆشخانه‌ی شۆڕش كه‌ ئه‌وانیش هاوكارییه‌كی باشی نه‌خۆشه‌كان ده‌كه‌ن.


PUKmedia هه‌ڵمه‌ت خانه‌قینی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket