riklam

جه‌له‌ولا.. پێشمه‌رگه‌ له‌ چه‌ندین قۆڵه‌وه‌ داعشی تێكشكاندو ژماره‌یه‌كی زۆریشی لێكوشتن

kurdistani 03:55 PM - 2014-07-27
خۆشبه‌ختانه‌ له‌و هێرشانه‌ی داعشدا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ هیچ زیانێكیان به‌رنه‌كه‌وتووه‌

خۆشبه‌ختانه‌ له‌و هێرشانه‌ی داعشدا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ هیچ زیانێكیان به‌رنه‌كه‌وتووه‌

پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 27-7-2014 چه‌كدارانی گروپی تیرۆریستی داعش له‌ چه‌ندین قۆڵه‌وه‌ هێرشیانكرده‌ سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ ناحیه‌ی جه‌له‌ولاو له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه‌ سه‌رجه‌م هێرشه‌كانیان تێكشكێندران و ژماره‌یه‌كی زۆر چه‌كداریش كوژران و برینداربوون.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له‌ هه‌ردوو گه‌ڕه‌كی ته‌جنیدو وه‌حده‌و چه‌ند قۆڵكی تره‌وه‌ له‌ ناحیه‌ی جه‌له‌ولا چه‌كدارانی گروپی تیرۆریستی داعش هێرشیانكرده‌ سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه‌ به‌توندی وه‌ڵامی هێرشه‌كانی داعش درایه‌وه‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر چه‌كدار كوژراون و ژماره‌یه‌كی تریش برینداربوون.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ وتیشی: خۆشبه‌ختانه‌ له‌و هێرشانه‌ی داعشدا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ هیچ زیانێكیان به‌رنه‌كه‌وتووه‌.

PUKmedia هه‌ڵمه‌ت خانه‌قینی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket