riklam

جه‌له‌ولا.. پێشمه‌رگه‌ چه‌ند هێرشێكی داعش شكستپێده‌هێنێت

kurdistani 01:42 PM - 2014-07-27
ئامانجی داعش له‌و هێرشانه‌ مه‌شغوڵكردنی پێشمه‌رگه‌ بووه‌

ئامانجی داعش له‌و هێرشانه‌ مه‌شغوڵكردنی پێشمه‌رگه‌ بووه‌

شه‌وی رابردوو 26-7-2014 هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌ ناحیه‌ی جه‌له‌لا چه‌ند هێرشێكی چه‌كدارانی گروپی تیرۆریستی داعش-یان  شكستپێهێناو سه‌رچاوه‌یه‌كیش رایده‌گه‌یه‌نێت مه‌به‌ستی داعش له‌و هێرشانه‌ مه‌شغوڵكردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌بووه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ هێزه‌كانی پشتیوانی 2ی پێشمه‌رگه‌ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: شه‌وی رابردوو تیرۆریستانی داعش له‌ هه‌ردوو گه‌ڕه‌كی ته‌جنید و وه‌حده‌ی جه‌له‌ولا سێ جار په‌لاماری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌یاندا، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه‌وه‌ به‌توندی وه‌ڵامدرانه‌وه‌ ئه‌و هێرشانه‌ تێكشكێندران.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ وتیشی: به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه‌ ده‌ستمان كه‌وتووه‌  مه‌به‌ستی داعش له‌ ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشانه‌ مه‌شغوڵكردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌بووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له‌ سه‌ر روباری سیروان و له‌ ناوچه‌كانی تبج و مرورو مه‌رجان چه‌ند پردێك دروستبكه‌ن و له‌رێی ئه‌و پردانه‌وه‌ رێگای هاتووچۆ بۆخۆیان دروستبكه‌ن، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه‌كانی تۆبخانه‌ی سه‌ربه‌ هێزه‌كانی پشتیوانی 2 ی پێشمه‌رگه‌ بۆردومانی ئه‌و ناوچانه‌یان كردو شكستیان به‌و هه‌وڵه‌ی داعش هێنا.

PUKmedia هه‌ڵمه‌ت خانه‌قینی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket