riklam

خورماتوو.. ته‌قینه‌وه‌ی چه‌ن بۆمبێك شه‌هیدبوونی ژنێك و 5 برینداری لێده‌كه‌وێته‌وه‌

kurdistani 12:30 PM - 2014-07-27
ئه‌رشیف

ئه‌رشیف

به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی سێ بۆمبی چێندراو له‌ قه‌زای خورماتوو ژنێك شه‌هیدبوو و پێنج كه‌سی تریش برینداربوون.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌ قه‌زای خورماتوو به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 27-7-2014 له‌گه‌ڕه‌كی عه‌سكه‌ر قه‌زای خورماتوو سێ بۆمبی چێندراو ته‌قینه‌وه‌و به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ ژنێك شه‌هیدبوو و پێنج كه‌سی تریش برینداربوون.

وتیشی: شه‌هیدو برینداره‌كان ئه‌ندامی یه‌ك خێزانن، ، به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانیانه‌وه‌ دووان له‌ برینداره‌كان ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی شاری كه‌ركوك كران.

جێگای ئاماژه‌یه‌ له‌ دوای گرتنه‌ده‌ستی خورماتوو له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه‌وه‌ بارودۆخی ئه‌منی ئه‌و شاره‌ زۆر جێگیره‌و له‌دوای ئه‌و ماوه‌یه‌شه‌وه‌ ئه‌مه‌ یه‌كه‌مین ته‌قینه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ خورماتوو ئه‌نجامده‌درێت.

PUKmedia ریڤان گه‌رمیانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket