riklam

رانیه‌.. بۆ رۆژانی جه‌ژن رێوشوێنی ئه‌منی توند ده‌گیرێته‌به‌ر

kurdistani 12:16 PM - 2014-07-27
سه‌رجه‌میان له‌پێناو پاراستنی گیان و ماڵی هاووڵاتیان و موڵكی حكومه‌تدایه‌

سه‌رجه‌میان له‌پێناو پاراستنی گیان و ماڵی هاووڵاتیان و موڵكی حكومه‌تدایه‌

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین پلانه‌ ئه‌منییه‌كانی خۆی بۆ رۆژانی پشووی جه‌ژنی ره‌مه‌زان پیرۆز راده‌گه‌یه‌نێت و داواش له‌ دانیشتوانی سنوره‌كه‌ ده‌كات پابه‌ندی رێنماییه‌كان بن.
نه‌قیب مسته‌فا محه‌مه‌د وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین، به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: بۆ ڕۆژانی پشووی جه‌ژن پلان و رێوشوێنی ئه‌منی له‌ ناوچه‌ جیاجیاكانی سنوری رانیه‌و پشده‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر، سه‌رجه‌میان له‌پێناو پاراستنی گیان و ماڵی هاووڵاتیان و موڵكی حكومه‌تدایه‌.
وتیشی: له‌ ڕۆژانی جه‌ژندا، هێزه‌كانی پۆلیس له‌ ئاماده‌باشیدا ده‌بن بۆ ڕێگه‌گرتن له‌ هه‌ر روداوێكی ناخۆش، هه‌روه‌ها هێزی یه‌ده‌گ له‌ ناو باره‌گای پۆلیسی رانیه‌و پشده‌ر و بنكه‌كان ده‌مێننه‌وه‌ بۆ فریاكه‌وتنی هاووڵاتیان له‌كاتی روداوی كتوپڕ.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: به‌شی پۆلیسی شاره‌وانییه‌كان ئه‌ركێكی تایبه‌تییان پێده‌سپێردرێت ئه‌ویش گه‌شتی مه‌فره‌زه‌كانییانه‌ به‌ناو گه‌ڕه‌كه‌كاندا، بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی دیارده‌ی زیاده‌ڕۆیی له‌سه‌ر زه‌وییه‌كانی شاره‌وانی.
وته‌بێژی پۆلیسی راپه‌ڕین ئاشكراشیكرد، مه‌فره‌زه‌كانی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان به‌جلی مه‌ده‌نی له‌ناو بازاڕ و شوێنه‌ گشتییه‌كاندا ئاماده‌ییان ده‌بێت بۆ پاراستنی موڵك و ماڵی هاووڵاتییان.
ده‌رباره‌ی شێوازی گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی پێویست له‌ ناوچه‌ گه‌شتیارییه‌كانیشدا، نه‌قیب مسته‌فا ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو: له‌ڕۆژانی جه‌ژندا مه‌فره‌زه‌ی پۆلیسی فریاكه‌وتن له‌ ئاوی ده‌ربه‌ندی رانیه‌و زێی بچوك له‌ سنوری رانیه‌و پشده‌ر و ناوچه‌ گه‌شتیارییه‌كانی تری سنوری راپه‌ڕین دابینده‌كرێت، تا له‌كاتی پێویستدا فریای گه‌شتیاران بكه‌ون.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی پۆلیس، له‌ڕێی PUKmedia– ه‌وه‌ داوا له‌ دانیشتوانی سنوره‌كه‌ ده‌كات پابه‌ندی ڕێنماییه‌ ئه‌منییه‌كانی پۆلیس بن.

PUKmedia زێڕین عومه‌ر – رانیه‌

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket