riklam

چه‌مچه‌ماڵ.. كه‌سێك ده‌كوژرێت و دوو كه‌سی تریش بریندارده‌كرێن

kurdistani 12:03 PM - 2014-07-27
 تائێستا هیچ كه‌سێك به‌تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی ئه‌و تاوانانه‌ ده‌ستگیرنه‌كراوه‌

تائێستا هیچ كه‌سێك به‌تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی ئه‌و تاوانانه‌ ده‌ستگیرنه‌كراوه‌

شه‌وی رابردوو 26-7-2014 به‌هۆی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه‌ له‌ شاری چه‌مچه‌ماڵ گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 14 ساڵان كوژراو دوو كه‌سی تریش بریندار كران، وته‌بێژی پۆلیسی شاره‌كه‌ش راده‌گه‌یه‌نێت كه‌ تائێستا هیچ كه‌سێك به‌تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی ئه‌و تاوانانه‌ ده‌ستگیرنه‌كراوه‌.

نه‌قیبی ماف په‌روره‌ جه‌لال محه‌مه‌د وته‌بێژی پۆلیسی چه‌مچه‌ماڵ  به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: شه‌وی رابردوو له‌یه‌كێك له‌كافتریاكانی شاری چه‌مچه‌ماڵدا ته‌قه‌ له‌گه‌نجێك ده‌كرێت و گولله‌یه‌ك به‌ر سه‌ری ده‌كه‌وێت و دوای گه‌یاندنی به‌ نه‌خۆشخانه‌ به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه‌ گیانله‌ده‌ستدات.

وتشی: ئه‌و گه‌نجه‌ له‌نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌به‌و به‌ پێی لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌هۆی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه‌ كوژراوه‌.

ناوبراو ئاشكرایشكرد: هه‌رهه‌مان شه‌و ته‌قه‌ له‌ ئۆتۆمبیلێكی جۆری BMW ده‌كرێت له‌ئه‌نجامدا دوو له‌سه‌ر نشینانی ئۆتۆمبیله‌كه‌ بریندار ده‌بن.

سه‌باره‌ت به‌ ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباران وته‌بێژی پۆلیسی چه‌مچه‌ماڵ رونیكرده‌وه‌ كه‌ په‌راوی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ رووداوه‌كان كراوه‌ته‌وه‌، تائێستاش هیچ كه‌سێكیش به‌تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی ئه‌و تاوانانه‌ ده‌ستگیرنه‌كراوه‌.

PUKmedia  هه‌ردی ئه‌بوبه‌كر- چه‌مچه‌ماڵ

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket