riklam

له‌رۆژانی جه‌ژنیشدا چاودێری بازاڕه‌كانی سلێمانی ده‌كرێت

kurdistani 10:35 AM - 2014-07-27
شه‌ش لیژنه‌ ده‌ستبه‌كارن

شه‌ش لیژنه‌ ده‌ستبه‌كارن

به‌هۆی قه‌رباڵغی بازاڕ به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه‌، له‌ ئێستادا شه‌ش لیژنه‌ی، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ستبه‌كارن.
سۆران غه‌فور سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌ ئێستادا شه‌ش لیژنه‌ ده‌ستبه‌كارن بۆ چاودێریكردنی نرخی كه‌ل و په‌ل و خوارده‌مه‌نیه‌كان، چونكه‌ به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه‌ بازاڕه‌كان زۆر قه‌رباڵغه‌.
وتیشی: ئه‌و لیژنانه‌ چاودرێری خوارده‌مه‌نیه‌كان ده‌كه‌ن و هه‌روه‌ها هه‌ر خوارده‌مه‌نییه‌كی ماوه‌ به‌سه‌رچوو و قه‌ده‌غه‌كراو بفرۆشرێت ئه‌وه‌ خاوه‌ن دووكانه‌كه‌ روبه‌ڕوی سزای یاسایی ده‌بێته‌وه‌.
راشیگه‌یاند: ئه‌و لیژنانه‌ له‌ رۆژانی جه‌ژنیشدا ده‌ستبه‌كار ده‌بن.
به‌پێی به‌دواداچونێكی PUKmedia، له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی بازاڕ زۆر قه‌رباڵغه‌ به‌ڵام به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ پێش جه‌ژنی ره‌مه‌زانی ساڵی رابردوو 50% فڕۆشتنی كه‌ل و په‌ل و شتومه‌ك، كه‌میكردووه‌ ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌و قه‌یرانه‌ داراییه‌ی رووی له‌ هه‌رێمی كوردستان كردووه‌.


PUKmedia   سه‌فین ئه‌حمه‌د

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket