riklam

موسڵ .. داعش سه‌رجه‌م مه‌زارگه‌ی پێغه‌مبه‌ران ده‌ته‌قێننه‌وه‌

kurdistani 11:43 PM - 2014-07-26
مزگه‌وتی (نبي یونس) دوای ته‌قاندنه‌وه‌ی له‌لایه‌ن تیرۆریستانی داعش

مزگه‌وتی (نبي یونس) دوای ته‌قاندنه‌وه‌ی له‌لایه‌ن تیرۆریستانی داعش

دوای ئه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش شاری موسڵ-یان داگیركرد، له‌ ئێستادا سه‌رجه‌م مه‌زارگه‌ی پێغه‌مبه‌رانی ئیسلامیان ته‌قاندۆته‌وه‌.


تیرۆریستانی داعش مه‌زارگه‌ی (نبی یونس، نبی شیت، نبی جرجیس)یان ته‌قانده‌وه‌ ، به‌و پێیه‌ش له‌ ئێستادا سه‌رجه‌م مه‌زارگه‌ی پێغه‌مبه‌ران وێران كراون.
شاری موسڵ به‌ شاری پێغه‌مبه‌رانی خودا ناسراوه‌، هه‌روه‌ها ته‌قاندنه‌وه‌ی مه‌زارگه‌ی ئه‌و پێغه‌مبه‌رانه‌ (د.خ) نیگه‌رانی موسوڵمانانی لێكه‌وتۆته‌.
تیرۆریستانی داعش جگه‌ له‌وه‌ی ئه‌و مه‌زارگانه‌یان ته‌قاندۆته‌وه‌، زوڵم و زۆرداری به‌رامبه‌ر نه‌ته‌وه‌ كه‌مینه‌كانی وه‌ك مه‌سیح و كورد ئه‌نجامده‌ده‌ن له‌ چه‌ند رۆژی رابردوودشدا سه‌رجه‌م مه‌سیحیه‌كانی شاری موسڵیان ده‌ركرد .
PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket