riklam

چه‌ند بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی بۆ سه‌رۆك كۆماری نوێی عیراق

kurdistani 07:25 PM - 2014-07-26
د.فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری نوێی عیراق

د.فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری نوێی عیراق

به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی د.فوئاد مه‌عسوم به‌ سه‌رۆك كۆماری نوێی عیراق، چه‌ندین كه‌س و لایه‌ن له‌ ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی عیراق بروسكه‌و په‌یامی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ ده‌كه‌ن.
ئه‌مانه‌ش ژماره‌یه‌ك بروسكه‌و په‌یامی پیرۆزبایین بۆ د.فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری عیراق:


* رێكار ئه‌حمه‌د سكرتێری گشتی حزبی رزگاریی كورستان
به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی به‌ڕێزتان وه‌ك سه‌رۆك كۆماری عیراقی فیدراڵ، به‌خته‌وه‌رم به‌ ناوی خۆم و له‌ جیاتی هه‌ڤاڵانم له‌ سه‌ركردایه‌تی حزبی رزگاریی كوردستاندا پڕ به‌دڵ پیرۆزبایی له‌ به‌ڕێزتان و له‌ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و له‌ سه‌رجه‌م خه‌ڵكی كوردستان و عیراق بكه‌م.
پۆستی سه‌رۆك كۆماری شیاوی به‌ڕێزتانه‌و هه‌زاران جار لێتان پیرۆزبێت، چونكه‌ به‌ڕێزتان تێكۆشه‌رێكی ماندوونه‌ناس و لێهاتوون، تێكڕای ته‌مه‌نی خۆتان بۆ دژایه‌تیكردنی دیكتاتۆریه‌ت و ملهوڕی ته‌رخانكردوه‌و بۆ وه‌ده‌ستهێنانی ماف و ئازادیه‌كان تێكۆشاون، ئه‌وه‌ش پیرۆزترین كاری هه‌ر تێكۆشه‌رێكه‌ كه‌ هه‌ست به‌ به‌رپرسیارێتی و مرڤبوونی بكات.
ئێمه‌ له‌كاتێكدا هیوای سه‌ركه‌وتن و له‌شساغی و ته‌مه‌ندرێژی بۆ به‌ڕێزتان ده‌خوازین، له‌هه‌مانكاتدا هیوادارین كه‌ به‌ دانایی و لێهاتووی خۆتان به‌سه‌ر ئه‌و كۆسپ و ته‌گه‌رانه‌دا زاڵبن كه‌ یه‌خه‌ی وڵاتی گرتۆته‌وه‌.

* مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندیه‌كانی حزبی ئاینده‌ی كوردستان
مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندیه‌كانی حزبی ئاینده‌ پیرۆزباییه‌كی گه‌رم ئاڕاسته‌ی به‌ڕێز د.فواد مه‌عسوم ده‌كه‌ین و خوازیارین له‌و پۆسته‌ گرنگه‌ی ئێستایدا سه‌ركه‌وتوو بێت و له‌سه‌ر ده‌ستی به‌ڕێزیان مێژووی وڵاتێكی نوێ له‌ عیراقدا سه‌رهه‌ڵبدات، هه‌روه‌ها به‌و هیوایه‌ی گه‌لی عیراق و به‌تایبه‌تی خه‌ڵكی كوردستان نائومێد نه‌بن له‌ درێژه‌پێدانی پرۆسه‌ی دیموكراسی مافه‌ نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانه‌كانیان، هه‌ربۆیه‌ خوازیارین به‌ڕێزیان ببنه‌ مایه‌ی ره‌زامه‌ندی خه‌باتی دوورودرێژی خۆیان و شانازی گه‌لی كوردستان.

* مه‌كته‌بی سیاسی حزبی شیوعی كوردستان:
به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنت وه‌كو سه‌رۆك كۆماری عیراق به‌ ناوی خۆمان و سه‌رجه‌م هاوڕێیانی حزب، گه‌رمترین پیرۆزبایت لێده‌كه‌ین و سه‌رفرازی و كامه‌رانیت به‌ئاوات ده‌خوازین، به‌هیواین جه‌نابتان سه‌ركه‌وتووبن له‌ كاراكردن و جێبه‌جێكردنی ده‌ستوورو چه‌سپاندنی پایه‌كانی عیراقی نوێ له‌سه‌ر بنه‌مای فیدڕالیزم و پته‌وكردنی كلتوری به‌یه‌كه‌وه‌ ژیانی دیموكراسییانه‌ له‌ نێوان سه‌رجه‌م پێكهاته‌ جیاجیاكانی عیراق، هه‌روه‌ها چاوه‌ڕوانین خولی نوێی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق و بوونی جه‌نابت به‌ سه‌رۆك كۆمار ببێته‌ مایه‌ی گێڕانه‌وه‌ی ئارامی و سه‌قامگیری سیاسی له‌ وڵاته‌كه‌مان.
  
* هه‌رێم كه‌مال ئاغا ئه‌ندامێ سه‌ركردایه‌تی (ی.ن.ك) و به‌رپرسێ مه‌لبه‌ندێ چوارێ دهوك:
ب هه‌لكه‌فتا هه‌لبژارتنا د.فواد مه‌عسوم وه‌ك كاندیدێ كورد بو سه‌روكاتیا كومارا عیراقێ، و ب زورینه‌یا ده‌نگان دناڤا په‌رله‌مانێ عیراقێ دا وه‌ك سه‌روك كومار هاتیه‌ هه‌لبژارتن، پیروزباهیێن گه‌رم ل د.فواد مه‌عسوم دكه‌ین و پیروزباهیان ل كوردێن هه‌رچوار پارچێن كوردستانێ و هه‌می وه‌لاتیێن عیراقێ دكه‌ین، هیڤیداریم د.فواد مه‌عسوم د پتر خزمه‌تا هه‌می گه‌لێن عیراقێ بێ جودایا مه‌زهه‌بی و تائیفی دین بكه‌ت، چونكه‌ درێژاهیا خه‌باتا خو دا سیاسه‌ته‌كا حه‌كیمانه‌و ب هێمنی دگه‌ل ده‌وروبه‌رێن خو برێڤه‌دبر، له‌ورا ل ڤێره‌ دشێم پیچه‌كێ ل سه‌ر دیروكا پر خه‌باتا د.فواد مه‌عسوم راوه‌ستین، د.فواد مه‌عسوم هه‌ورامی، سه‌رده‌مێ زاروكینیێ و سه‌رده‌مێ گه‌نجاتیێ و هه‌ڤالێ سه‌رده‌مێ باژێرو چیایێ هه‌ڤال مام جه‌لال بوو، ل سالا 1975 ئێكبوو ژ دامه‌زرێنه‌رێن ئێكه‌تیی نیشتمانیی كوردستان و هه‌تا كو سالا 1992 سكرتێرێ ئێگه‌تیا شوره‌شگێران بوو، ئێكه‌تیا شوره‌شگێران كو ب خه‌تێ گشتی به‌رنیاسه‌، ل دگه‌ل كومه‌لا ره‌نجده‌رێن كوردستانێ و بزاڤا سوسیالیستا كوردستانێ ئێكه‌تی پێكدهێت.
هه‌روه‌سا پشتی ژناڤچوونا رژێما سه‌دامی ل سالا 2003 دا چوویه‌ به‌غداو ئه‌ندامێ شاندێ نوینه‌رێ باشوورێ كوردستانێ بوو، ل سالا 2004 سه‌روكێ ئێكه‌م په‌رله‌مانێ ده‌می یێ عیراقێ بوو ، ل سالا 2005 ئه‌ندامێ په‌رله‌مانێ عیراقێ بوو و بو دوو خولا سه‌روكێ فراكسیونا هه‌ڤپه‌یمانیا كوردستانی بو ل په‌رله‌مانێ عیراقێ، هه‌ڤده‌م د.فواد مه‌عسوم روله‌كێ چالاك و ب هێمنی هه‌بوویه‌ د چاره‌سه‌ركرنا ئاریشه‌یێن دانڤبه‌را به‌غدا و هه‌رێمێ دا.
ل دوماهیكێ ژ جاره‌كا دی پیروزباهیان ل هه‌می گه‌لێن عیراقێ دكه‌ین ب هه‌لكه‌فتا هه‌لبژارتنا د.فواد مه‌عسوم وه‌ك سه‌روك كومارێ عیراقێ و هیڤیا سه‌ركه‌فتنێ بو دخوازین.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket