حاكم قادر: جه‌ژن ده‌كه‌ینه هه‌وێنی برایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیان
kurdistani 06:39 PM - 2014-07-26پاڕانه‌وه ئه‌م ئه‌زموونه‌ی هه‌رێمی كوردستان پارێزراوبێت
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 26-7-2014 حاكم قادر حه‌مه‌جان كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان سه‌ردانی مزگه‌وتی گه‌وره و خانه‌قای سلێمانی كرد و له‌لایه‌ن مامۆستایانی ئایینیه‌وه پێشوازی لێكرا.
سه‌ره‌تا حاكم قادر به‌یاوه‌ری شێخ سالاری حه‌فید سه‌ردانی مزگه‌وتی گه‌وره‌ی كرد و پیرۆزبایی هاتنی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆزی له گه‌لی كوردستان به‌گشتی و موسوڵمانان به‌تایبه‌تی كرد و رایگه‌یاند: پێویسته ئه‌م بۆنه پیرۆزه بكه‌ینه هه‌وێنی برایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیانی زیاتر و ره‌تكردنه‌وه‌ی توندڕه‌ویی و تیرۆر و تۆقاندن.
وتیشی: له‌ئێستادا عیراق و به‌شێك له ناوچه كوردستانیه‌كان روبه‌ڕووی تیرۆر و تۆقاندن بۆته‌وه و به‌ناوی ئایینی پیرۆزی ئیسلامه‌وه كاری دڕندانه و له‌ناوبردن و ده‌ربه‌ده‌ركردنی كورد و ئێزدیی و شه‌به‌ك و خوشك و برا مه‌سیحییه‌كان له نه‌ینه‌واو ناوچه‌كانی دیكه ده‌كه‌ن و مزگه‌وت و مه‌زاری پێغه‌مبه‌ران ده‌ته‌قێننه‌وه.
حاكم قادر رۆڵی مامۆستا و پیاوانی ئایینی له مزگه‌وتی گه‌وره‌ی سلێمانی به‌رزنرخاند له پێگه‌یاندن و فێركردن له ئێستا و رابردوودا و هیوای خواست رۆڵی مزگه‌وتی گه‌وره وه‌ك سه‌نته‌ری پێگه‌یاندن په‌ره‌ی پێبدرێت.
دواتر حاكم قادر سه‌ردانی مزگه‌وتی خانه‌قای كرد و له‌لایه‌ن مامۆستا و وتاربێژی مزگه‌وته‌كه‌وه پێشوازی لێكرا و پیرۆزبایی جه‌ژنی لێ‌كردن و له‌وته‌یه‌كی كورتدا رۆڵی مامۆستایانی ئایینی و ناوه‌نده ئایینیه‌كانی به‌رزنرخاند له هۆشیار كردنه‌وه و پێگه‌یاندن.
وتی: ئه‌مڕۆ پێویست ده‌كات ئه‌و رۆڵه زیاتر به‌رجه‌سته بكه‌ن كه تیرۆریستان به‌ناوی پیرۆزی ئیسلامه‌وه كاری دژ به‌مرۆڤایه‌تی و به‌ها ئاینییه‌كان ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ك به‌بۆنه‌ی نزیكبوونه‌وه‌ی جه‌ژن و به‌ڕێكردنی مانگی پیرۆزی ره‌مه‌زانه‌وه، كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسیی هاوكاری پێشكه‌ش به مامۆستایانی ئایینی و قۆرئان خوێنان و خزمه‌تكارانی مه‌رقه‌د و مزگه‌وتی گه‌وره و خانه‌قا كرد و پیرۆزبایی جه‌ژنی لێ‌كردن.
لای خۆشیانه‌وه مامۆستا و قورئان خوێنان سوپاسی سه‌ردان و هاوكارییه‌كه‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی‌یان كرد و له‌خوای گه‌وره پاڕانه‌وه كه ئه‌م ئه‌زموونه‌ی هه‌رێم و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان پارێزراوبن، هه‌روه‌ك ته‌ئكیدیان كرده‌وه كه ئه‌و ره‌فتارانه‌ی تیرۆریستان دوورن له ئایین و به‌های پیرۆزی ئیسلام.
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
07:37 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
04:11 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
12:02 PM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
10:52 AM - 2024-04-23
ئەمانەش ببینە
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
03:28 PM - 2024-04-23
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
11:33 AM - 2024-04-23
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
09:29 AM - 2024-04-23
سەرۆککۆماری عیراق و تورکیا: کێشەکان بە دیالۆگ چارەسەربکرێن
03:19 PM - 2024-04-22
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
کوردستان 07:37 PM - 2024-04-23 -
پرسەنامەی شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بۆ خانەوادەی مامۆستا جەمال هیدایەت
پرسەنامە 06:36 PM - 2024-04-23 -
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
کوردستان 04:30 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
کوردستان 04:11 PM - 2024-04-23 -
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
کوردستان 03:28 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
کوردستان 12:02 PM - 2024-04-23 -
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
کوردستان 11:33 AM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
ی ن ک 10:52 AM - 2024-04-23