riklam

سبه‌ینێ مووچه‌ی زیندانیانی سیاسی دابه‌شده‌كرێت

kurdistani 06:17 PM - 2014-07-26
سبه‌ینێ زیندانییه‌ سیاسییه‌كان مووچه‌ وه‌رده‌گرن

سبه‌ینێ زیندانییه‌ سیاسییه‌كان مووچه‌ وه‌رده‌گرن

وه‌زاره‌تی دارایی سه‌رجه‌م ئه‌و هه‌واڵانه‌ ره‌تده‌كاته‌وه‌ كه‌ باس له‌ بڕینی مووچه‌ی زیندانییه‌ سیاسییه‌كان ده‌كات و سبه‌ینێ 27-7-2014 زیندانییه‌ سیاسییه‌كان مووچه‌ی مانگی شه‌ش وه‌رده‌گرن.

ماڵپه‌ڕی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌موو ئه‌و هه‌واڵانه‌ ڕه‌تده‌كاته‌وه‌ كه‌ گوایه‌ مووچه‌ی زیندانیانی سیاسی ڕاگیرابێت، چونكه‌ ئه‌م هه‌واڵه‌ دووره‌ له‌ ڕاستیيه‌وه‌و هیچ بنه‌مایه‌كی نیه‌، مووچه‌ی زیندانیانی سیاسی له‌ په‌ڕله‌مانی كوردستان په‌سه‌ندكراوه‌و له‌ ده‌سه‌ڵاتی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوورییدا نیه‌ مووچه‌كه‌ رابگرێت.

 هاوكات ماڵپه‌ڕی وه‌زاره‌تی دارایی ڕاشیگه‌یاندوه‌، سبه‌ینێ 27/7/2014 مووچه‌ی زیندانیانی سیاسی له‌ بانكه‌كانی هه‌ولێر و دهۆك و سلێمانی دابه‌شده‌كرێت.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket