riklam

سه‌رۆكی هه‌رێم داوا له‌ موسوڵمانان ده‌كات ئه‌و سووكایه‌تییه‌ گه‌وره‌یه‌ قبوڵ نه‌كه‌ن

kurdistani 05:37 PM - 2014-07-26
 به‌ توندی ئیدانه‌ی ته‌قاندنه‌وه‌ی مه‌زارگه‌ی پێغه‌مبه‌ر و پیاو چاك و شوێنه‌ پیرۆزه‌كان ده‌كات

به‌ توندی ئیدانه‌ی ته‌قاندنه‌وه‌ی مه‌زارگه‌ی پێغه‌مبه‌ر و پیاو چاك و شوێنه‌ پیرۆزه‌كان ده‌كات

سه‌رۆكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ په‌یامێكدا رایده‌گه‌یه‌نێت، ته‌قاندنه‌وه‌ی مه‌زارگه‌ی پێغه‌مبه‌رو پیاو چاكان و شوێنه‌ پیرۆزه‌كان له‌ موسڵ، دووره‌ له‌ هه‌موو ڕه‌وشت و بنه‌ما و به‌هایه‌كی ئاسمانی و ئینسانییه‌وه‌و توراسی مێژوویی ئه‌و شاره‌و باری دیموگرافیی ناوچه‌كه‌.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان...

له‌دوای ڕوواوه‌كانی كه‌وتنی شاری موسڵ و كۆنتڕۆڵ كردنی ناوچه‌یه‌كی زۆری پارێزگاكانی موسڵ و سه‌لاحه‌دین له‌لایه‌ن چه‌كداره‌ تیرۆریسته‌كان و ئاواره‌بوونی سه‌دانهه‌زار هاووڵاتی و دانیشتوانی ئه‌م ناوچانه‌ ئێستا له‌نێوبردن و ته‌قاندنه‌وه‌ی مه‌زرارگه‌ و شوێنه‌ پیرۆزه‌كانی خه‌ڵك له‌شاری موسڵ ده‌ستیپێكردووه‌. ڕه‌فتاری له‌مشێوه‌یه‌ی چه‌كداره‌ تیرۆریسته‌كان دژی هه‌موو ڕه‌وشت و بنه‌ما و به‌هایه‌كی ئاسمانی و ئینسانییه‌ و توراسی مێژوویی ئه‌م شاره‌و باری دیموگرافیی ناوچه‌كه‌ ده‌كاته‌ ئامانج.

زۆر به‌ توندی ئیدانه‌ی ته‌قاندنه‌وه‌ی مه‌زارگه‌ی پێغه‌مبه‌ر و پیاوچاك و شوێنه‌ پیرۆزه‌كان و ئه‌م ڕه‌فتاره‌ نامه‌ده‌نی و به‌دڕه‌وشتییه‌ ده‌كه‌ین كه‌ چه‌كداره‌ تیرۆریسته‌كان له‌دژی ئایینه‌ ئاسمانییه‌كان و كولتوور و مێژوو و پیرۆزییه‌كانی خه‌ڵك ئه‌نجامی ده‌ده‌ن. ئومێده‌وارم موسڵمانانی ڕاسته‌قینه‌ ئه‌م سووكایه‌تییه‌ گه‌وره‌یه‌ قبووڵ نه‌كه‌ن و ده‌بێ تیرۆریستان باجی ئه‌م تاوانه‌ گه‌وره‌یه‌یان بده‌ن.

مه‌سعود بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
26ـی 7ـی 2014

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket