riklam

پارێزگاری سلێمانی به‌شداری شه‌وی قه‌در ده‌كات

kurdistani 04:55 PM - 2014-07-26
پارێزگار بڕیاریدا كه‌موكورتی ئه‌و مزگه‌وته‌ چاره‌سه‌ربكات

پارێزگار بڕیاریدا كه‌موكورتی ئه‌و مزگه‌وته‌ چاره‌سه‌ربكات

شه‌وی رابردوو 25-7-2014 به‌هرۆز محه‌مه‌د ساڵَح پارێزگاری سلێمانی به‌ یاوه‌ری هه‌ریه‌ك له‌ قائیمقامی چوارتاو ماوه‌ت و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئه‌وقافی سلێمانی، له‌ شه‌وی قه‌ردا مزگه‌وتی گه‌وره‌ی چوارتای به‌سه‌ركرده‌وه‌و به‌شداری ئه‌و شه‌وه‌ پیرۆزه‌ی كرد.

له‌ شه‌وی قه‌دردا مامۆستای مزگه‌وتی گه‌وره‌ی چوارتا وتارێكی پێشكه‌شكردو تیایدا به‌خێرهاتنی پارێزگارو به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی سلێمانی و هه‌ریه‌ك له‌ قائیمقامی چوارتاو ماوه‌تی كرد.

دواتر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئه‌وقافی سلێمانی له‌ وتارێكدا زۆر سوپاسی پارێزگاری كرد بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی مزگه‌وته‌كان و ته‌رخانكردنی بوجه‌یه‌كی باش بۆ دابینكردنی پێداویستی مزگه‌وته‌كان.

هه‌ر له‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌دا پارێزگار بڕیاریدا چه‌ند كه‌موكورتییه‌كی ئه‌و مزگه‌وته‌ چاره‌سه‌ر بكات.

PUKmedia  راگه‌یاندنی پارێزگاری سلێمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket