riklam

هه‌ولێر.. پیاوێك خۆی و ژنه‌كه‌ی و ژن خوشكێكی بریندار ده‌كات

kurdistani 04:45 PM - 2014-07-26
له‌ئێستادا باری ته‌ندروستی ژنه‌كه‌ی و ژن خوشكه‌كه‌ی جێگیره‌

له‌ئێستادا باری ته‌ندروستی ژنه‌كه‌ی و ژن خوشكه‌كه‌ی جێگیره‌

وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، كه‌مێك پێش ئێستا له‌ گه‌رِه‌كی كارێزانی شاری هه‌ولێر پیاوێك ته‌قه‌ له‌ ژنه‌كه‌ی و ژن خوشكێكی كردو دواتریش دوو فیشه‌كی به‌خۆیه‌وه‌ ناو له‌ئێستاشدا هه‌رسێكیان ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی هه‌ولێر كراون.

رائید كاروان عه‌بدول كه‌ریم وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی كه‌ له‌سه‌عات 3:30 خوله‌كی ئه‌م دوانیوه‌ڕۆیه‌دا به‌رواری 26-7-2014 مه‌فره‌زه‌كانمان له‌ رووداوێكی ته‌قه‌كردن له‌ گه‌رِه‌كی كارێزانی شاری هه‌ولێر ئاگاداركرانه‌وه‌، مه‌فره‌زه‌كانمان چوونه‌ شوێنی رووداوه‌كه‌و ده‌ركه‌وت كه‌ هاووڵاتییه‌ك كێشه‌ی له‌گه‌ڵ ماڵی خه‌زووریدا هه‌یه‌ و به‌و هۆیه‌وه‌ ده‌چێته‌ سه‌ریان و ته‌قه‌یان لێده‌كات.

وتیشی: له‌ ئه‌نجامی ئه‌و ته‌قانه‌دا، ئه‌و هاووڵاتیيه‌ خێزانه‌كه‌ی خۆی و ژن خوشكێكی بریندار ده‌كات و دواتر دوو فیشه‌كیش به‌ خۆیه‌وه‌ ده‌نێت.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: له‌ئێستادا باری ته‌ندروستی ژنه‌كه‌ی و ژن خوشكه‌كه‌ی جێگیره‌، به‌ڵام باری ته‌ندروستی خۆی ناجێگیره‌و لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌ رووداوه‌كه‌ ده‌ستیپێكردوه‌.

PUKmedia دیار ستار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket