هه‌ڵۆ پێنجوێنی: ته‌نها كوردانی شه‌به‌ك له موسڵ ماون
kurdistani 04:43 PM - 2014-07-26داعش هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌ر ئاسایشی جیهان
دوابه‌دوای ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی شاری موسڵ له‌لایه‌ن چه‌كدارانی تیرۆریستی داعشه‌وه، به‌هۆی ئه‌و توندوتیژییه‌ی ئه‌و چه‌كدارانه به‌رامبه‌ر به دانیشتوان و ده‌یگرنه‌به‌ر، به‌شێك له پێكهاته‌و ئایینه جیاوازه‌كان ناچار به چۆڵكردنی شاره‌كه كراون، له ئێستاشدا داعش هه‌ڵمه‌تێكی بۆ رووخاندن و له‌ناوبردنی گۆڕی پێغه‌مبه‌ران و مه‌زاره پیرۆزه‌كانی موسڵ ده‌ستپێكردووه، به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی موسڵی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیش رایده‌گه‌یه‌نێت كه یه‌كێك له‌و بڕوایانه‌ی داعش هه‌یه‌تی له‌ناوبردنی سه‌رجه‌م پیرۆزییه‌كانه به‌بێ گوێدان به لایه‌نی ئایینی و مه‌زهه‌بی.
هه‌ڵۆ پێنجوێنی به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی موسڵی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان تایبه‌ت به PUKmedia ی راگه‌یاند: له یه‌كه‌م رۆژی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی موسڵ، جگه له چه‌ند گوندێك نه‌بن كه شه‌به‌كن هیچ كوردێك له موسڵ نه‌ماوه، ئه‌وه‌ش پرۆسه‌یه‌كی تیرۆریستان بوو كه سه‌ره‌تا به هه‌ڕه‌شه‌كردن كوردیان له موسڵ وه‌ده‌رنا، ئه‌و شه‌به‌كانه‌شی له موسڵن به‌رده‌وام له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه هه‌ڕه‌شه‌یان لێده‌كرێت.
وتیشی: ئه‌و پرۆسه‌یه‌ی چه‌كدارانی داعش بۆ سه‌ر پێكهاته جیاجیاكانی موسڵ ده‌ستیپێكرد، له سه‌ره‌تادا به‌وه ده‌ستیانپێكرد كه ئه‌و كه‌سانه‌ی له داموده‌زگا حكومییه‌كاندا فه‌رمانبه‌ر بوون، یان ئه‌ندامی سوپا‌و پۆلیس بوون له‌لایه‌ن داعشه‌وه دوو رۆژ مۆڵه‌تیان پێدرا بۆ ئه‌وه‌ی تۆبه بكه‌ن و دان به ده‌سه‌ڵاتی داعشدا بنێن، ئه‌و كه‌سانه‌ی به سیاسه‌ته‌كانیان رازیبوون به‌رده‌وام لێپرسینه‌وه‌یان ده‌كه‌ن، ئه‌و كه‌سانه‌شی ئاماده‌نه‌بوون مل بۆ سیاسه‌تی داعش بدات له‌به‌ر كوشتن و تۆقاندن ئاواره‌ی ناوچه‌كانی تر بوون و له ئێستاشدا له‌لایه‌ن داعشه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر ماڵ و موڵكه‌كانیاندا گیراوه، ئێزیدیه‌كانیش به‌هیچ جۆرێك ناتوانن له موسڵدا بژین زۆر به‌توندی سزاده‌درێن و روبه‌ڕووی توندوتیژی ده‌بنه‌وه.
هه‌ڵۆ پێنجوێنی راشیگه‌یاند: ئه‌وانه‌شی شیعه مه‌زهه‌بوون راونران و ترسێنراون و شوێنه پیرۆزه‌كانیان ته‌قێندرانه‌وه‌و روبه‌ڕووی سه‌ربڕین و سزای توند كرانه‌وه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه دوابه‌دوای شیعه‌كان هه‌ڕه‌شه‌كانیان بۆ سه‌ر مه‌سیحیه‌كان ده‌ستپێكردو هه‌ڕه‌شه‌ی بوون به موسوڵمانیان لێ‌كردن یان شوێنه‌كانیان چۆڵبكه‌ن، بۆیه مه‌سیحیه‌كان ناچاربوون موسڵ چۆڵبكه‌ن، ئه‌م پرۆسه‌ی تۆقاندن و كوشتن و راونانه هه‌ر له یه‌كه‌م رۆژی هاتنی داعشه‌وه تائێستا زۆر به فراوانی نه‌ك هه‌ر له شاری موسڵ، به‌ڵكو له سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتیاندا ده‌ستیانكردووه به ده‌ركردن و كوشتن و تۆقاندن و ئازاردانی هاووڵاتیان.
وتیشی: له ئێستادا داعش ده‌سه‌ڵاتیان به‌سه‌ر سه‌رجه‌م كایه‌كانی موسڵدا گرتووه‌و حساب بۆ هێزه‌كانی تر ناكه‌ن و وه‌ك ئه‌وه‌ی ناسراون هێزێكی توندڕه‌وی ئایینین و له جیهانیاندا سه‌رچاوه‌ی تیرۆر‌و توندوتیژین و هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌ر ئاسایشی جیهان، یه‌كێك له‌و باوه‌ڕانه‌ی هه‌یانه تێكدانی شوێنه ئایینیه جیاوه‌زه‌كانه له ئیسلام و ئایینه‌كانی تریش و هه‌وڵی سه‌پاندنی یاساكانی خۆیان ده‌ده‌ن به‌سه‌ر سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانی موسڵ، هه‌رچه‌ند ئه‌مه ناڕه‌زاییه‌كی توندی لای دانیشتوان و پێكهاته جیاوازه‌كانی موسڵ دروستكردووه، به‌ڵام تائێستا بوارێك دروست نه‌بووه بۆ ده‌ربڕینی ئه‌و ناڕه‌زاییانه، ته‌قاندنه‌وه‌ی مه‌زاره ئایینیه‌كان و گۆڕی پێغه‌مبه‌رانيش جگه له‌وه‌ی ره‌مزی شاره‌كه بوون و كلتوورێكی دێرین بوون و له‌لایه‌ن په‌یڕه‌وانی ئایینی ئیسلام و ئایینه‌كانی تره‌وه، وه‌ك پیرۆزییه‌ك سه‌یركراون.
PUKmedia لانه كاشان
هەواڵی زیاتر
-
جه‌زای سه‌ید مه‌جید وه‌ك لێپرسراوی كارگێڕی رێكخستن دهسبهكاربوو
01:21 PM - 2024-04-18 -
قوباد تاڵەبانی: هیچ هۆکارێک بوونی نییە بۆ دواخستنی هەڵبژاردن
08:53 PM - 2024-04-17 -
سەرۆک بافڵ: لەکۆتاییهێنان بە ئازارەکانی ئێزدییەکان بەردەوامدەبین
02:40 PM - 2024-04-17 -
عەمار حەکیم و قاسم ئەعرەجی سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال دەکەن
11:06 AM - 2024-04-17
ئەمانەش ببینە
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی بۆ ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژاردن كۆده‌بێته‌وه
10:01 AM - 2024-04-18
سەرۆک بافڵ و سەید عەممار حەکیم: گفتۆگۆی بنیاتنەرانە لە پێناوی سەقامگیریدا بێت
10:06 PM - 2024-04-17
هه‌وڵی هاوتاكردنی مووچه‌ی وارسی شه‌هیدان له‌گه‌ڵ عیراق ده‌درێت
06:03 PM - 2024-04-17
قوباد تاڵەبانی: سەرکردەمان زۆرەو دەوڵەتمەدارمان کەمە
04:11 PM - 2024-04-17
زۆرترین خوێنراو
-
هه‌وڵی هاوتاكردنی مووچه‌ی وارسی شه‌هیدان له‌گه‌ڵ عیراق ده‌درێت
کوردستان 06:03 PM - 2024-04-17 -
هەڤاڵانی مەکتەبی سیاسی لەگەڵ مەڵبەندی هەولێر کۆدەبنەوە
ی ن ک 05:02 PM - 2024-04-17 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی د.عیرفان
پرسەنامە 04:54 PM - 2024-04-17 -
قوباد تاڵەبانی: سەرکردەمان زۆرەو دەوڵەتمەدارمان کەمە
کوردستان 04:11 PM - 2024-04-17 -
سەرۆک بافڵ: هەڵبژاردن گەشە بە ئەزموونەکەمان دەدات
کوردستان 04:02 PM - 2024-04-17 -
سەرۆک بافڵ: لەکۆتاییهێنان بە ئازارەکانی ئێزدییەکان بەردەوامدەبین
کوردستان 02:40 PM - 2024-04-17 -
قوباد تاڵەبانی: هەڵبژاردن نەکرێت زیان بەر هەرێم دەکەوێت
کوردستان 02:26 PM - 2024-04-17 -
نەسیمی نیسانی
بیروڕا 12:44 PM - 2024-04-17