riklam

چه‌ند بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی به‌بۆنه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی مام

kurdistani 04:02 PM - 2014-07-26
بروسكه‌و په‌یامی پیرۆزبایی بۆ سه‌رۆك مام جه‌لال

بروسكه‌و په‌یامی پیرۆزبایی بۆ سه‌رۆك مام جه‌لال

به‌بۆنه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال بۆ ئامێزی گه‌ل و وڵات، چه‌ند په‌یام و بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ده‌كرێت.

ئه‌مانه‌ش ژماره‌یه‌ك بروسكه‌و په‌یامی پیرۆزبایین:

* بروسكه‌ی هاوسه‌رۆكایه‌تی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان (كنك) بۆ سه‌رۆك مام جه‌لال:
كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌ی كوردستان كنك، گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌ڕێز مام جه‌لال بۆ كوردستان به‌ شێنه‌یی و خۆشحاڵیه‌وه‌ پێشوازی ده‌كات.
ئێمه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی مام جه‌لال سكرتێری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ ته‌ندروستییه‌كی باشه‌وه‌، له‌ سه‌ره‌تا بۆ (ی.ن.ك)، گه‌لانی كوردستان و عیراق پیرۆز ده‌كه‌ین، گه‌ڕانه‌وه‌ی مام جه‌لال به‌تایبه‌تی له‌و بارودۆخه‌ ئاڵۆزه‌ی كه‌ كوردستان و عیراق پێیدا تێده‌په‌ڕێت، چه‌نده‌ گرنگه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ پێویستی به‌ ئه‌زموون و ته‌جروبه‌و شاره‌زایی سیاسییه‌كانی بۆ چاره‌سه‌ری ئاشتی و دیموكراسی هه‌یه‌.

* په‌یامی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان بۆ سه‌رۆك مام جه‌لال:
به‌بۆنه‌ی باشبوونی ته‌ندروستی جه‌نابی مام جه‌لال و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ خاكی نیشتمان، جوانترین پیرۆزبایی و چه‌پكه‌گوڵی رێزو ته‌قدیرتان پێشكه‌ش ده‌كه‌ین، له‌ خوای گه‌وره‌ش ده‌پاڕێینه‌وه‌ ته‌مه‌ن درێژی بكات.
هیوادارین له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵان و مه‌كته‌ب سیاسییه‌كانی تری هه‌رێمی كوردستان و عیراق به‌یه‌كه‌وه‌ كاربكه‌ن له‌ پێناو به‌رجه‌سته‌ كردنی ئامانجه‌ باڵاكانی تر.

* بروسكه‌ی پیرۆزبایی میر ته‌حسین سه‌عید عه‌لی میری ئێزدیه‌كانی عراق و جیهان به‌بۆنه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی جه‌نابی مام جه‌لال:
به‌بۆنه‌ی چاكبوونه‌وه‌ی مام جه‌لال و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ خاكی نیشتمان به‌ ناوی خۆم و له‌بری تیكڕای ئێزدیه‌كانی عیراق و جیهان جوانترین پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی به‌ڕێزیان ده‌كه‌م، له‌ خوای مه‌زن داوای ته‌مه‌ندرێژی و ته‌ندروستی باشی بۆ ده‌كه‌م له‌ هه‌وڵه‌ به‌رده‌وامه‌كانی له‌ پێناو عیراق و كوردستاندا كه‌ وه‌ك سه‌مامی ئه‌مان وایه‌.


PUKmedia  تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket