موڵكه‌كانی خورماڵ تاپۆ ده‌كرێن
kurdistani 03:54 PM - 2014-07-26كاری تاپۆكردنی موڵكه‌كان له‌كۆتایدایه
یه‌كێك له‌و گرفته سه‌ره‌كیانه‌ی كه ناحیه‌ی خورماڵ چه‌ندین ساڵه به‌ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنێت نه‌بوونی تاپۆیه، به‌جۆرێك هاووڵاتیانی ناحیه‌كه نیگه‌رانن و به هۆكارێكیشی ده‌زانن بۆ زۆربوونی دیارده‌ی زیاده‌ڕۆیی و ده‌ستگرتن به زه‌ویه‌كاندا، ئه‌مه‌و وێڕای ئه‌وه‌ی چه‌ندین كێشه‌ی وه‌ره‌سه‌ی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ 26-7-2014 ره‌حمان حه‌مه‌لاو مسته‌فا كه دانشتوویه‌كی ناحیه‌ی خورماڵه وتی: سه‌ره‌كیترین كێشه‌ی ناحیه‌كه‌مان نه‌بوونی تاپۆیه ئه‌مه وایكردووه زۆرجار ته‌جاوز ده‌كرێته سه‌ر زه‌ویه‌كانی شاره‌وانی ناحیه‌كه و داگیر ده‌كرێن، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش هاووڵاتیانی ئه‌م ناحیه‌یه ناتوانن هه‌ندێك مامه‌ڵه هه‌یه بیكه‌ن، بۆ نموونه راكێشانی ئۆتۆمبێل كه پێویستی به تاپۆ بێت.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه سموكۆ سالار به‌رێوبه‌ری ناحیه‌ی خورماڵ رایگه‌یاند: تاپۆ كارێكی گرنگه و په‌یوه‌ندی به ژیانی هاووڵاتیانه‌وه هه‌یه‌و چه‌ندین جار داوای كردنه‌وه‌ی هۆبه‌ی تێبینه‌رایه‌تی تاپۆمان كردوه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له‌گه‌ڵ وه‌زیری داد له 4-4-2013 و له‌گه‌ڵ به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی تاپۆی سلێمانی دانیشتووین، به‌ڵام پێیان راگه‌یاندوین له ئێستادا ناكرێته‌وه، به‌ڵام دواتر به‌داخه‌وه كراوه‌ته‌وه بۆ شوێنی دیكه.
وتیشی: خورماڵ مێژوویه‌كی كۆنی هه‌یه و ده‌خوازین هه‌مووان له به‌رامبه‌ر ئه‌و مێژووه كۆنه و گرفته‌كه هاوكارمانبن.
لای خۆشیه‌وه سالار ئه‌حمه‌د سه‌رۆكی شاره‌وانی خورماڵ به PUKmedia ی راگه‌یاند: ناحیه‌كه له رووی ئیداریه‌وه 100 ساڵه ناحیه‌یه، به‌ڵام تاپۆی نیه، كه هۆكاره‌كه‌شی بۆ نه‌بوونی نه‌خشه و وێنه‌ی تۆماری سه‌ربه‌خۆی موڵكه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه و له‌ماوه‌ی ساڵێكدا نه‌خشه‌ی بنه‌رتی هه‌موو خورماڵمان په‌سه‌ندكراوه و ئێستاش ده‌بێت نه‌خشه‌ی كه‌رتی گه‌ڕه‌كه‌كان بكرێت، گه‌ڕه‌كه‌كانی ئاشتی و قه‌ڵای یه‌ك و دوو ئه‌رده‌ڵان و داڵانی تۆماركراوه، پێش ئه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خشه كه‌رتیانه بنێرێته تاپۆی هه‌ڵه‌بجه پێویسته مه‌تروكه‌كان و كه‌رته كشتوكاڵیه‌كان به‌ناوی شاره‌وانیه‌وه تۆماربكرێت و پاشان بنێرێت.
تائكیدیكرده‌وه: به‌رده‌وامین و كاری تاپۆ له كۆتایدایه و مه‌تروكه‌كانیش كاری باشیان بۆ كراوه دوای ناردنی نه‌خشه‌كه بو تاپۆی هه‌ڵه‌بجه ئه‌وكات وێنه‌ی تۆماری هه‌موو موڵكه‌كان ته‌واو ده‌بێت و ئێستاش پڕۆژه یاسایه‌ك هه‌یه له‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به بوونی وێنه‌ی تۆمار واده‌كات هاووڵاتی ئه‌توانێت موڵكه‌كانی تاپۆ بكات له‌سه‌رخۆی.
ناحیه‌ی خورماڵ مێژوویه‌كی كۆنی هه‌یه و دانیشتوانی 30 هه‌زار كه‌سه‌و پێكدێت له سه‌نته‌ری خورماڵ كه زیاد له 40 گونده و له رووی ئیداریه‌وه سه‌ر به پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌یه‌و گه‌وره‌ترین ناحیه‌ی پارێزگاكه‌شه.
PUKmedia فه‌رحان حه‌مه‌خان -خورماڵ
هەواڵی زیاتر
-
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
02:20 PM - 2024-04-18 -
جه‌زای سه‌ید مه‌جید وه‌ك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
01:21 PM - 2024-04-18 -
قوباد تاڵەبانی: هیچ هۆکارێک بوونی نییە بۆ دواخستنی هەڵبژاردن
08:53 PM - 2024-04-17
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:05 PM - 2024-04-18 ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
03:49 PM - 2024-04-18
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
10:29 AM - 2024-04-18
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی بۆ ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژاردن كۆده‌بێته‌وه
10:01 AM - 2024-04-18
سەرۆک بافڵ و سەید عەممار حەکیم: گفتۆگۆی بنیاتنەرانە لە پێناوی سەقامگیریدا بێت
10:06 PM - 2024-04-17
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ و سەید عەممار حەکیم: گفتۆگۆی بنیاتنەرانە لە پێناوی سەقامگیریدا بێت
کوردستان 10:06 PM - 2024-04-17 -
سبەینێ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی کۆدەبێتەوە
کوردستان 09:42 PM - 2024-04-17 -
قوباد تاڵەبانی: هیچ هۆکارێک بوونی نییە بۆ دواخستنی هەڵبژاردن
کوردستان 08:53 PM - 2024-04-17 -
وەفدێکی یەکێتی بەشداری جەژنی سەری ساڵی ئیزدییەکان دەکات
ی ن ک 08:17 PM - 2024-04-17 -
هه‌وڵی هاوتاكردنی مووچه‌ی وارسی شه‌هیدان له‌گه‌ڵ عیراق ده‌درێت
کوردستان 06:03 PM - 2024-04-17 -
هەڤاڵانی مەکتەبی سیاسی لەگەڵ مەڵبەندی هەولێر کۆدەبنەوە
ی ن ک 05:02 PM - 2024-04-17 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی د.عیرفان
پرسەنامە 04:54 PM - 2024-04-17 -
قوباد تاڵەبانی: سەرکردەمان زۆرەو دەوڵەتمەدارمان کەمە
کوردستان 04:11 PM - 2024-04-17