riklam

سه‌یران بۆ سه‌رێكانی

kurdistani 03:44 PM - 2014-07-26
 كتێبی سه‌یران بۆ سه‌رێكانی

كتێبی سه‌یران بۆ سه‌رێكانی

ئه‌م نامیلكه‌یه‌ له‌ كۆمه‌ڵێك وتاری كورته‌، هه‌ریه‌كێكیان باس له‌ بابه‌تێك ده‌كات كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ رۆژئاوای كوردستانه‌وه‌ هه‌یه‌.

نووسه‌ر هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ به‌ هه‌موو پێوه‌رێك له‌ ئێستادا مه‌سه‌له‌ی كورد له‌ سوریا، چه‌ند هه‌نگاوێك به‌تایبه‌تی له‌ بواری ناساندن و ره‌هه‌ندی داخوازییه‌كانی كورد له‌و وڵاته‌دا چووه‌ته‌ پێشه‌وه‌.

له‌ ده‌ورانی چه‌قبه‌ستوویی سیاسی له‌ سوریادا هیچ ده‌رفه‌تێك بۆ به‌شداری و خۆنواندنی سیاسی له‌و وڵاته‌دا بوونی نه‌بوو، ساڵی 2004 ساڵێكی گرنگ و خاڵێكی وه‌رچه‌رخان بوو بۆ كوردی رۆژئاوا، له‌ ئێستادا كوردی سوریا چیتر ته‌نها نییه‌، به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌ی ساڵانی ڕابردوو كه‌ گوێی لێنه‌ده‌گیرا، هه‌نووكه‌ كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خه‌ته‌و گوێ له‌ ناڵه‌و زاری ئه‌وان ده‌گرێت و خه‌ریكه‌ فاكته‌ری كوردی ورده‌ورده‌ سه‌نگ په‌یدا ده‌كات و تائێستا كورد له‌ سوریا باشی هێناوه‌و ده‌بێت به‌ یه‌كڕیزی و ته‌بایی به‌ره‌و پێشه‌وه‌ زیاتر هه‌نگاوبنێن.

له‌ مه‌هاباده‌وه‌ تا جزیره‌
نووسه‌ر له‌م بابه‌ته‌یدا باس له‌ ئیداره‌ی كاتی له‌ جزیره‌ وه‌ك یه‌كه‌مین ئیداره‌ی كوردستانی له‌ 21 دا ده‌كات و ده‌نووسێت: گرنگ نییه‌ ئه‌و ئیداره‌یه‌ له‌سه‌ر ده‌ستی كێ به‌ڕێوه‌ده‌برێت، ئه‌گه‌رچی گرنگه‌ هه‌موو لایه‌نه‌كانی تێدا بێت، گرنگتر له‌ هه‌موو ئه‌مانه‌ش درێژه‌پێدان و سه‌رخستنێتی تا ئاستی دابینكردنی مافی گه‌لی كوردو پێكهاته‌كانی تر له‌ رۆژئاوای كوردستان.

نووسه‌ر له‌ درێژه‌ی بابه‌ته‌كه‌یدا ده‌نووسێت: راسته‌ ئه‌مڕۆ كه‌س زمانی كوردی ناخوێنێته‌وه‌، به‌ڵام حه‌رفی كوردی هه‌تا سه‌ر به‌ ته‌لیسماوی له‌و به‌شه‌ له‌ كوردستان نامێنێته‌وه‌و گرێی به‌ختی هه‌ر ده‌كرێته‌وه‌، هه‌رچه‌ند له‌ ژنێڤی 2ش باس نه‌كرێت به‌ڵام له‌ ژنێفی سێ و چوار ئاكامی خۆی هه‌رده‌بێت.

نووسه‌ر سه‌باره‌ت به‌ دروستبوونی ئیداره‌ی كوردستانی له‌ رۆژئاوای كوردستان ده‌نووسێت: دامه‌زراندنی ئه‌و ئیداره‌یه‌ ته‌نها له‌ خێرو بێری كورد دا نییه‌و نابێت، چونكه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و ئیداره‌یه‌ دابمه‌زرێت و بمێنێت و گه‌شه‌ بكات خێروبێره‌كه‌ی بۆ ته‌نها كورد نابێت، به‌ڵكو عه‌ره‌بیش ده‌گرێته‌وه‌.

كۆتایی نامیلكه‌كه‌ له‌ چه‌ند بابه‌تێكی ئه‌رشیڤی نووسه‌ر پێكهاتووه‌، له‌ یه‌كێك له‌ نووسینه‌كاندا نووسه‌ر باس له‌ قسه‌ی فه‌رمانده‌یه‌كی دێرینی هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌ باره‌ی به‌عسی سووری و به‌عسی عیراقی به‌نموونه‌ ده‌هێنێته‌وه‌و ده‌نووسێت: به‌عس هه‌ر به‌عسه‌، وه‌ك كڵاشی هه‌ورامی وایه‌، نه‌ چه‌پی هه‌یه‌و نه‌ راست، ده‌سا هه‌ردوو به‌عسی سوری و عیراقی هه‌ر یه‌كن.

ناوی كتێب/ سه‌یران بۆ سه‌رێكانی
ناوی نووسه‌ر/ ستران عه‌بدوڵڵا
تیراژ/ 1000 دانه‌
نرخ/ 1500 دینار
چاپ/ چاپخانه‌ی كارۆ
ساڵی چاپ/ 2014

ناساندن/ جه‌واد حه‌یده‌ری

PUKmedia 

32162672014_0.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket