مه‌لا به‌ختیار: شانازیه كچه كوردێك یه‌كه‌می عیراقه
kurdistani 03:42 PM - 2014-07-26توانی پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ستبهێنێت
مه‌لا به‌ختیار، پێشوازی له‌خوێندكاره یه‌كه‌مه‌كه‌ی سه‌ر ئاستی عیراق ده‌كات و ئه‌ركی ته‌واوكردنی قۆناغه‌كانی خوێندنی له‌ئایینده‌دا، ده‌خاته ئه‌ستۆی خۆی.
پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 26/7/2014، مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی، به‌ئاماده‌بوونی هه‌ڤاڵان شێركۆ میروه‌یس، لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی خانه‌قین و عه‌زیز حه‌سه‌ن، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، پێشوازی له‌سه‌فین عه‌بدول كه‌ریم مسته‌فا، كچه خوێندكاره یه‌كه‌مه‌كه‌ی سه‌ر ئاستی عیراق و دایك و باوكی كرد و خۆشحاڵی خۆیشی نیشاندا، كه كچه كوردێك و خانه‌قینییه‌ك، توانیوێتی له‌پۆلی شه‌شه‌می زانستی و به به‌ده‌ستهێنانی نمره‌ی سه‌د له‌سه‌د، له‌سه‌ر ئاستی عیراق، پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ستبهێنێت.
هه‌ڤاڵ لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد، كه له‌به‌ر دوو هۆكار، زۆر خۆشحاڵم كه پله‌ی یه‌كه‌می عیراقت به‌ده‌ستهێناوه، هۆكاری یه‌كه‌م له‌به‌رئه‌وه‌ی كه كوردیت و هۆكاری دووه‌میش له‌به‌رئه‌وه‌ی كه خانه‌قینیت و ئه‌مه‌شی به‌سه‌ربه‌رزییه‌كی گه‌وره‌زانی، هه‌م بۆ كوردستان و هه‌م بۆ خانه‌قین، كه كچه خوێندكارێكی شاری خانه‌قین، ئه‌و پله‌یه به‌ده‌ستده‌هێنێت و وتی: ئه‌م ئه‌نجامه‌ی سه‌فین به‌ده‌ستیهێناوه، مایه‌ی شانازییه بۆ كوردستان و بۆ رۆحی كوردایه‌تی خانه‌قین و سه‌ری هه‌مووانی به‌رزتر كرده‌وه.
راشیگه‌یاند: ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه وه‌ك ئێستا كه‌ده‌یبینین، ئه‌ركی پاراستنی سه‌نگه‌ره‌كان و خاكی پیرۆزی كوردستان بێ و ئێمه‌و مانانیش ئه‌ركمان سیاسه‌ت كردن بێ، ئه‌وا ئه‌ركی ئێوه‌ی نه‌وه‌ی نوێ، خوێندن و هه‌وڵدانه بۆ فێربوونی زانست و زانیاریی، چونكه ئاینده بۆ ئێوه‌ی نه‌وه‌ی نوێیه و بۆ خه‌باتكردنتانه له‌زانست و زانیاری‌دا.
ئومێدیشی خواست، كه هه‌موو مناڵێكی كورد و كوردستان، له‌هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك بێ، به‌ڵام له‌سه‌ر خاكی كوردستان و هاووڵاتی كوردستان بێ، ئایینده‌یه‌كی رۆشنی هه‌بێ و خاوه‌ن پێگه‌ی دیاری زانست و زانیاری بن، چونكه چه‌نده مرۆڤایه‌تی له‌فه‌لسه‌فه‌و نه‌ته‌وه‌و دین و له‌مه‌زهه‌بدا دووربن له‌یه‌كتر، به‌ڵام له‌زانستدا له‌یه‌كه‌وه نزیكن، چونكه زانست و زانیاری كۆكه‌ره‌وه‌ی ئه‌قڵی مرۆڤایه‌تییه.
له‌و رووه‌شه‌وه، به‌پیرۆزبایی له‌په‌روه‌رده‌ی خانه‌قین، كه كه‌شێكی وای خوڵقاندووه، خوێندكارانی شاره‌كه، ئه‌نجامی سه‌ربه‌رزانه به‌ده‌ستبهێنن، ئاماژه‌ی بۆ رۆژگاری سه‌ره‌تایی ئازادكردنی خانه‌قین كرد كه له‌ساڵی (2003)دا و دوای چوار رۆژ له‌ئازادكردنی شاره‌كه‌و كۆتاییهێنان به‌ته‌عریب، به‌خوێندنی سرودی ئه‌ی ره‌قیب له‌سه‌رجه‌م خوێندنگه‌كاندا، خوێندن له‌شاره‌كه ده‌ستیپێكرده‌وه و ئه‌مه‌شی به‌مایه‌ی زیندوێنتی بۆ شاری خانه‌قین و رۆحی كوردایه‌تی دانیشتوانه‌كه‌ی زانی و ته‌ئكیدیشی كرده‌وه كه، ئه‌م ئه‌نجامه‌ی سه‌فین پێی گه‌یشتووه، فه‌زڵه‌كه‌ی بۆ كه‌شی ئازادی خانه‌قین و په‌روه‌رده‌ی شاره‌كه‌و خێزانه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه.
هه‌ڤاڵ مه‌لا به‌ختیار، له‌پێناو به‌رده‌وام بوون له‌قۆناغه‌كانی خوێندن له‌ئایینده‌داو گه‌یشتن به‌خه‌ونه‌كانیشی، به‌ڵێنی به‌سه‌فین-ی كچه خوێندكاردا، كه له‌هه‌ر كۆلێژێك و له‌هه‌ر زانكۆیه‌ك بخوێنێت، ئه‌وا یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، ته‌واوی خه‌رجی خوێندنه‌كه‌ی له‌ئه‌ستۆ ده‌گرێت و راشیگه‌یاند: ئه‌گه‌ر تائێستا دایك و باوكت خزمه‌تیان كردبێتیت، به‌ڵام له‌مه‌ودوا تۆ مناڵی یه‌كێتیی-ت و له‌پێناو ئایینده‌یه‌كی باشترداو بۆ ئه‌وه‌ی له‌داهاتوودا خزمه‌ت به‌كوردستان بكه‌یت، یه‌كێتیی خزمه‌تت ده‌كات.
له‌لایه‌ن خۆشیانه‌وه، سه‌فین و خێزانه‌كه‌ی، سوپاس و پێزانینیان ئاڕاسته‌ی هه‌ڤاڵ لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی كرد، كه هه‌میشه پشتیوان و پاڵپشتی خوێندكاران بووه‌و ئه‌وه‌شیان وه‌بیرهێناوه، كه له‌پۆلی سێهه‌می ناوه‌ندیش كاتێك به‌هه‌مانشێوه له‌سه‌ر ئاستی عیراق یه‌كه‌م بووه، هه‌ڤاڵ لێپرسراوی مه‌لا به‌ختیار، خه‌ڵاتی تایبه‌تی پێبه‌خشیوه‌و ئه‌مه‌شیان به‌مایه‌ی په‌رۆشی و دڵسۆزی زانی.
سه‌فین-ی كچه خوێندكار، كه خوێندكاری ئاماده‌یی ئه‌لئه‌نام-ی شاری خانه‌قینه و به‌ڕێژه‌ی سه‌د له‌سه‌د پله‌ی یه‌كه‌می له‌سه‌ر ئاستی عیراق به‌ده‌ستهێناوه، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد، كه خواستێتی له‌كۆلێژی پزیشكی و له‌زانكۆكانی كوردستان بخوێنێت و راشیگه‌یاند: سوپاسی هه‌ڤاڵ مه‌لا به‌ختیار ده‌كه‌م، كه پشتیوانی خۆی بۆ قۆناغه‌كانی خوێندنم له‌ئایینده‌دا له‌ئه‌ستۆ گرت و وتیشی: ئه‌و رۆژه‌ی نمره‌كانم وه‌رگرته‌وه، بۆ من چه‌ند جه‌ژنێك بوو پێكه‌وه، هه‌م گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال و گه‌ڕانه‌وه‌ی شاری خانه‌قیش بوو بۆ سه‌ر كوردستان، هه‌م جه‌ژنی سه‌ركه‌وتنم بوو له‌م قۆناغه‌ی خوێندندا.
PUKmedia راگه‌یاندنی لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی
هەواڵی زیاتر
-
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
06:05 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
04:46 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
04:30 PM - 2024-04-23
زۆرترین خوێنراو
-
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
عیراق 04:46 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە تیمی یەکێتی لە وەزارەتی تەندروستی دەکات
ی ن ک 02:22 PM - 2024-04-24 -
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
کوردستان 01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
کوردستان 01:12 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
کوردستان 12:39 PM - 2024-04-24 -
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
کوردستان 12:30 PM - 2024-04-24 -
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
کوردستان 10:14 AM - 2024-04-24