riklam

هه‌ڵه‌بجه‌.. چوار جۆر ته‌ماته‌ی فه‌ڕه‌نسی به‌رهه‌مده‌هێنرێت

kurdistani 03:28 PM - 2014-07-26
كێشی یه‌ك ته‌ماته‌شیان كیلۆو نیوێكی تێپه‌ڕاندووه‌

كێشی یه‌ك ته‌ماته‌شیان كیلۆو نیوێكی تێپه‌ڕاندووه‌

ره‌ئوف ده‌روێش وه‌به‌رهێنه‌رێكی كشتوكاڵی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌یه‌و خاوه‌نی 60 دۆنم زه‌وی كشتوكاڵییه‌ كه‌ به‌ پێشكه‌وتووترین شێوازه‌ زانستییه‌كانی كشتوكاڵ به‌رهه‌میهێناوه‌و هه‌میشه‌ هه‌وڵی تاقیكردنه‌وه‌ی كشتوكاڵی نوێ و كرانه‌وه‌ی كێڵگه‌كه‌ی به‌ره‌و رووی كشتوكاڵه‌ جیهانییه‌كان ده‌دات، ئه‌و وه‌به‌رهێنه‌ره‌ بۆ ئه‌مساڵ چوار جۆر له‌ تۆوی ته‌ماته‌ی فه‌ڕه‌نسی تاقیكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ جۆره‌كانیان جیاوازن و كێشی یه‌ك ته‌ماته‌شیان كیلۆو نیوێكی تێپه‌ڕاندووه‌.

له‌وباره‌یه‌وه‌ ره‌ئوف ده‌روێش به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی (40) ده‌نكی تۆو له‌ (4) جۆر ته‌ماته‌ی فه‌ڕه‌نسیم به‌ده‌ستگه‌شت، تاقیمكردنه‌وه‌، پاشان ده‌ركه‌وت كه‌ له‌گه‌ڵ ئاووهه‌وای ناوچه‌كه‌ رێكده‌كه‌ون، جۆرێكیان له‌ شێوه‌ی هێشووه‌ ترێدا ته‌ماته‌ ده‌گرێت و زۆریش گه‌وره‌ ده‌بێت، جۆرێكی تریان له‌ شێوه‌ی بیبه‌ردایه‌، جۆره‌كه‌ی تریش زه‌رده‌، جۆری چواره‌میشیان له‌ ته‌ماته‌ی خۆمانه‌وه‌ نزیكه‌ كه‌ دوو هه‌فته‌ له‌مه‌وبه‌ر كێشی دانه‌یه‌كیان گه‌یشته‌ كیلۆو نیوێك.

وتیشی: له‌ رێگه‌ی 9 ماڵی كشتوكاڵییه‌وه‌ هه‌موو دوو رۆژ جارێك (2) تۆن خه‌یارو نزیكه‌ی (80) كیلۆ بیبه‌ر ده‌خه‌مه‌ بازاڕاوه‌، كه‌ ئه‌گه‌ر بێت و هاوكاریم بكرێت ئه‌وا ده‌توانم  بۆ هه‌موو هه‌ڵه‌بجه‌ی دابینبكه‌م، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه‌ سالاَنه‌ (70) تۆن هه‌نار له‌ چه‌ندین جۆری جیاواز ئاڕاسته‌ی بازاڕه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌و سلێمانی ده‌كه‌م و (7) جۆر ترێش به‌رهه‌مده‌هێنم، ئه‌مه‌ وێڕای ئه‌وه‌ی (4) تۆن قه‌یسی و قۆخ ئاڕاسته‌ی بازاڕ ده‌كه‌م.

راشیگه‌یاند كه‌ حكومه‌تی هه‌رێم له‌ڕووی ده‌رمان و تۆوه‌  هاوكاری كردووم، به‌ڵام گرفتم زیادنه‌كردنی زه‌وییه‌ كشتوكاڵییه‌كه‌مه‌، ئه‌گه‌ر بێتو بۆم زیادبكرێت ئه‌وا پلانم هه‌یه‌ به‌ شێوازی زانستی به‌رهه‌مه‌كه‌م زیاتر بكه‌م.


PUKmedia  فه‌رحان حه‌مه‌خان - هه‌ڵه‌بجه‌

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket