riklam

له‌ چه‌ند هێرشێكدا بۆ سه‌ر ئامرلی داعش شكستده‌هێنێت

kurdistani 02:07 PM - 2014-07-26
4 چه‌كداری داعش كوژران و ژماره‌یه‌كیش برینداربوون

4 چه‌كداری داعش كوژران و ژماره‌یه‌كیش برینداربوون

شه‌وی رابردوو 25-7-2014 چه‌ند جارێك چه‌كدارانی گروپی تیرۆریستی داعش هێرشده‌كه‌نه‌ سه‌ر ناحیه‌ی ئامرلی و له‌ رووبه‌روبوونه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ فه‌وجی فریاكه‌وتنی پۆلیسی ناحیه‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك چه‌كدار ده‌كوژرێن و شكست به‌ هێرشه‌كانیشیان ده‌هێندرێت.


عه‌مید مسته‌فا عه‌لی فه‌رمانده‌ی فه‌وجی فریاكه‌وتنی پۆلیسی ئامرلی به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: شه‌وی رابردوو چه‌كدارانی گروپی تیرۆریستی داعش له‌چه‌ند قۆڵێكه‌وه‌ هێرشیانكرده‌ سه‌ر ناحیه‌ی ئامرلی، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه‌كانمانه‌وه‌ به‌ توندی وه‌ڵامدرانه‌وه‌و هێرشه‌كان تێكشكێندران.

وتیشی: له‌و روبه‌ڕوبوونه‌وه‌یه‌دا 4 چه‌كداری داعش كوژران و ژماره‌یه‌كیش برینداربوون، له‌ به‌رامبه‌ریشدا پۆلیسێك شه‌هیدبوو و دوو پۆلیسی تریش برینداربوون.

راشیگه‌یاند: چه‌كدارانی داعش ده‌وروبه‌ری ناحیه‌ی ئامرلیان كۆنتڕۆڵكردوه‌، چه‌ندین جاریش هه‌وڵی كۆنتڕۆڵكردنی ئامرلیان داوه‌، به‌ڵام روبه‌ڕویان بوینه‌ته‌وه‌و له‌ هێرشه‌كانیان شكستیان خواردووه‌.

عه‌مید مسته‌فا عه‌لی داواشی له‌ رێكخراوه‌ مرۆییه‌كان و حكومه‌تی عیراق كرد هاوكاریی بگه‌یه‌ننه‌ دانیشتوانی ئامرلی، چونكه‌ به‌هۆی گه‌مارۆدانیانه‌وه‌ له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌ له‌ بارودۆخێكی خراپدا ژیان ده‌گوزه‌رێنن و له‌ ئێستادا پێویستیان به‌ پێداویستی و خۆراكه‌.

جێگای ئاماژه‌یه‌ ناحیه‌ی ئامرلی پێنج كیلۆمه‌تر له‌ سلێمانبه‌گه‌وه‌ دووره‌و ژماره‌ی دانشتوانه‌كه‌ی نزیكه‌ی 15 هه‌زار هاووڵاتی ده‌بێت و له‌ئێستادا له‌ژێر كۆنتڕۆڵی سوپای عیراقدایه‌.

PUKmedia ریڤان گه‌رمیانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket