riklam

مالیكی لەسەر پێكهێنانی حكومەت چوە پەرلەمان

kurdistani 11:38 AM - 2014-07-26
باسیان لەپێكهێنانی حكومەت و دۆسیەی ئاوارەكان كردوە

باسیان لەپێكهێنانی حكومەت و دۆسیەی ئاوارەكان كردوە

نوری مالیكی سەرۆك وەزیرانی عیراق سەردانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقی كردو لەگەڵ سەلیم جبوری سەرۆكی ئەنجومەنەكە كۆبوویەوە باسیان پێكهێنانی حكومەتی نوێكرد.

سەرچاوەیەكی ئاگادار بە PUKmediaی راگەیاند: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 2014/7/26 نوری مالیكی سەردانی پەرلەمانی كردوەو پیرۆزبایی لە سەلیم جبوری كردوە بەبۆنەی هەڵبژاردنی بەسەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران.

بەوتەی سەرچاوەكە: هەر لەو كۆبوونەوەیەیاندا نوری مالیكی و سەلیم جبوری گفتوگۆیان كردوە لەبارەی پێكهێنانی حكومەتی نوێ  تەئكیدیان لەسەر زوو پێكهێنانی حكومەت كردوەتەوە لەكاتی دەستوریدا، هەروەها باسیشیان لەدۆسیەی خێزانە ئاوارەكان كردوە لەوە پارێزگایانەی پرۆسەی سەربازیان تێدایە دژی داعش.
   
PUKmedia شەیما تاڵەبانی - بەغدا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket