riklam

دانیاڵ گه‌ر یاره‌كه‌ی بڵاوده‌كاته‌وه‌

kurdistani 09:31 AM - 2014-07-26
ئاوازو تێكسته‌كه‌ی له‌لایه‌ن دانیاڵ خۆیه‌وه‌ دانراوه‌

ئاوازو تێكسته‌كه‌ی له‌لایه‌ن دانیاڵ خۆیه‌وه‌ دانراوه‌

هونه‌رمه‌ند دانیاڵ دوای ماوه‌یه‌ك له‌ بێده‌نگی و بڵاونه‌كردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می نوێ دواجار له‌ جه‌ژندا به‌ ڤیدیۆ كلیپێكی نوێ-وه‌ جارێكی تر به‌ بینه‌رانی شاد ده‌بێته‌وه‌.

 سه‌باره‌ت به‌و كاره‌ تازه‌یه‌ی دانیاڵ هونه‌رمه‌ندی میوزیك ژه‌ن ئاریۆس حه‌مه‌د سه‌عید بۆ PUKmedia دواو وتی: گه‌ر یار گۆرانیه‌كی تازه‌ی هونه‌رمه‌ند دانیاڵه‌و ئاوازو تێكسته‌كه‌ی له‌لایه‌ن دانیاڵ خۆیه‌وه‌ دانراوه‌و له‌سه‌رداوای هونه‌رمه‌ند من كاری میوزیكم بۆ كردوه‌ وه‌ك كاره‌كانی پێشوتری خۆم له‌ سه‌ر ستایلی (house music) و به‌شێوازێكی زۆر مۆدێرن كارم تێداكردوه‌و هه‌وڵم داوه‌ میوزیكی كوردی تێكه‌ڵاوی میوزیكی ئه‌وروپی بكه‌م بۆ ئه‌وه‌ی جوانترین به‌رهه‌می لێدروستببێت.

وتیشی: كاری كلیپی ئه‌م به‌رهه‌مه‌ له‌وڵاتی جۆرجیا كراوه‌و له‌لایه‌ن پێشه‌وا نه‌به‌رد كاری ده‌رهێنانی بۆ كراوه‌، دڵنیام شتێكی جیاوازمان كردوه‌، به‌ بینینی به‌رهه‌مه‌كه‌ش ئه‌وه‌ بۆ هه‌موو لایه‌ك روون ده‌بێته‌وه‌.

PUKmedia ئاری مسته‌فا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket