riklam

هه‌ڵبژاردنی د. فوئاد مه‌عسوم خه‌رپانییه‌كانی خۆشحاڵكرد

kurdistani 05:01 PM - 2014-07-25
له‌رابردووشدا دكتۆر فواد مه‌عسووم چه‌ندین خزمه‌ت گوزاری پێشكه‌ش به‌ گونده‌كه‌ كردووه‌

له‌رابردووشدا دكتۆر فواد مه‌عسووم چه‌ندین خزمه‌ت گوزاری پێشكه‌ش به‌ گونده‌كه‌ كردووه‌

به‌دووری كه‌متر له‌ هه‌شت كلۆمه‌ترو له‌ بناری شاخه‌كانی قه‌ڵارێزین و به‌نه‌ن و چه‌ند شاخێكی دیكه‌ گوندێك هه‌یه‌ ناوی (خه‌رپانیه‌) كه‌ شوێنگه‌ی ئه‌سڵی بنه‌ماڵه‌ی مه‌لا  مه‌عسومه‌ كه‌ باوی د.فواد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری نوێی عیراق ده‌كات و ئه‌وان ده‌ڵین مایه‌ی شانازمانه‌ له‌ گونده‌كه‌ماندا كه‌سێك ده‌بێته‌ سه‌رۆك كۆماری عیراق و هه‌میشه‌ش ئاماده‌ین بۆ هه‌ر كارێك كه‌ به‌خزمه‌ت گه‌یاندن بێت به‌ ئاراسته‌ی دكتۆر فوئادی هاو گوندمان .

جه‌مال حسێن هه‌ورامی كه‌ پێشمه‌رگه‌یه‌كی دێرینی گونده‌كه‌یه‌ ده‌ڵێت: خه‌رپانی  گوندێك بووه‌ له‌ مێژه‌وه‌ تاوه‌كو ئێستا شوێن ده‌ستی له‌ كایه‌ جیاوازه‌كانی كۆمه‌ڵگادا دیار بووه‌ له‌ سه‌رده‌مانێكدا مه‌لا مه‌عسوم و مه‌لا عه‌بدوڵڵا و چه‌ند مامۆستایه‌كی دیكه‌ خاوه‌ن حوجره‌ بوون، له‌ گونده‌كه‌دا و ده‌یان زاناو مورید و زاهید روویان له‌ گونده‌كه‌ كردووه‌ .

ده‌شڵێت د.فواد مه‌عسوم به‌رده‌وام سه‌ردانی خه‌رپانی كردووه‌و هه‌ر جارێك رێگه‌ی كه‌وتبێته‌ هه‌ڵه‌بجه‌ سه‌ردانی كردوین و چه‌ندین جاریش جه‌ختی له‌وه‌ كردۆته‌وه‌ كه‌  گۆڕی زۆرێك له‌ بنه‌ماڵه‌كه‌ی  له‌ گوندی خه‌رپانیه‌ .

كه‌مال هه‌ورامی نوسه‌رو رووناكبیری خه‌رپانی ده‌ڵێت: بێگومان كه‌سایه‌تی د.فواد مه‌عسوم كه‌سایه‌تیه‌كه‌ شایسته‌یه‌ به‌ سه‌روًك كۆماری و له‌ خه‌باتی شاخ و شاردا ئه‌و خاوه‌ن بیرو ئه‌ندێشه‌یه‌كی جوان بووه‌ ، ئێمه‌ وه‌ك خه‌رپانه‌یه‌كان شانازی ده‌كه‌ین، نه‌وه‌یه‌كی گونده‌كه‌مان له‌ بازنه‌یه‌كی فراواندا پێشكه‌ش به‌ كوردستان و عیراقیه‌كان ده‌كه‌ین دڵنیاین د.فواد زۆر جوان رۆڵده‌گێڕێت .

شێخ ساحب شێخ حه‌مه‌ غه‌ریب دانشتوی گونده‌كه‌ و له‌ گوندی خه‌رپانی به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ئێمه‌ گه‌لێك خۆشحاڵین دكتۆر فواد  بۆته‌ سه‌رۆك كۆماری عیراق و ئه‌وه‌ شانازیه‌كه‌ی گه‌وره‌یه‌ بۆ گه‌لی كورد به‌ گشتی و گونده‌كه‌ی ئێمه‌ به‌ تایبه‌تی .

وتیشی: بنه‌ماڵه‌ی د.فواد خاوه‌ن كه‌سانی زیره‌ك و به‌توانا بوون و تائیستاش زیره‌كی و به‌توانایان باس ده‌كرێت .

ئه‌گه‌رچی دكتۆر فواد مه‌عسوم له‌ ساڵی 1935 له‌  قه‌زای كۆیه‌ له‌دایكبووه‌، به‌ڵام مه‌لا مه‌عسوم باوكی له‌ گوندی خورپانی ژیاوه‌ و له‌ ساڵه‌كانی 1900 وه‌ ئه‌و گونده‌ی له‌به‌ر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و كاته‌ی ده‌ربه‌گه‌یاتی چه‌ند كه‌سێكی ده‌ره‌وه‌ی گونده‌كه‌وه‌ جێ هێشتووه‌ و چۆته‌ خانه‌قین و پاشان له‌ كۆیه‌ نیشته‌جێ بووه‌، به‌ڵام گۆڕی به‌شێكی بنه‌ماڵه‌كه‌یان ئیستاشی له‌گه‌ڵدا بیت له‌ گونده‌كه‌دایه‌ .

له‌رابردووشدا دكتۆر فواد مه‌عسووم چه‌ندین خزمه‌ت گوزاری پێشكه‌ش به‌ گونده‌كه‌ كردووه‌ و ئیستاشی له‌گه‌ڵ دابێت هه‌میشه‌ پشتگیریانه‌.

گوندی خه‌رپانی ده‌كه‌وێته‌ ناوچه‌ی هه‌ورامانه‌وه‌ و له‌ رووی ئیداریه‌وه‌ سه‌ربه‌ ناحیه‌ی بیاره‌یه‌ و  خاوه‌ن مێژوویه‌كی دێرینه‌ و له‌ مێژووی خۆیدا جارێك رووبه‌رووی رووخان و كاولكردن بۆته‌وه‌و له‌ ساڵی 1955 قوتابخانه‌ی تێدا دروستكراوه‌ و له‌ ناو لادێكه‌شدا چه‌ندین كه‌سایه‌تی ئاینی و خاوه‌ن بڕوانامه‌ی به‌رزو روشنبیرو راگه‌یاندكاری هه‌بووه‌و كه‌ له‌ ئێستادا ئه‌و كه‌سایه‌تییانه‌ له‌ناو شاری هه‌ڵه‌بجه‌دا دیارن .

PUKmedia فه‌رحان حه‌مه‌خان/ هه‌ڵه‌بجه‌

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket