riklam

چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌ك رێگا هه‌ڵه‌ ده‌كه‌ن و ده‌چنه‌ سنووری داعشه‌وه‌

kurdistani 03:37 PM - 2014-07-25
ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ ئۆتۆمبێلێكی جۆری پیكاپ نیسان-یان پێبووه‌

ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ ئۆتۆمبێلێكی جۆری پیكاپ نیسان-یان پێبووه‌

4 پێشمه‌رگه‌، رێگا هه‌ڵه‌ ده‌كه‌ن و ده‌چنه‌ ناو چه‌كدارانی تیرۆرستی داعشه‌وه‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ تیرۆرستان ته‌قه‌یان لێده‌كه‌ن و شه‌هیدیان ده‌كه‌ن.

 
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌ ناوچه‌ی ره‌بیعه‌ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ هه‌ینی به‌رواری 25-7-2014 چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌ك به‌ مه‌به‌ستی ئاڵۆگۆڕی شوێنه‌كانیان، به‌هه‌ڵه‌ به‌ره‌و ناوچه‌ی ره‌بیعه‌ رۆیشتوون و له‌ ئه‌كامدا له‌ لایه‌ن چه‌كدارانی تیرۆرستی داعشه‌وه‌ به‌ر ده‌ستڕێژی گوللـه‌ ده‌درێن و هه‌ر چوار پێشمه‌رگه‌كه‌ شه‌هیدده‌بن.

سه‌رچاوه‌كه‌ وتیشی: ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ ئۆتۆمبێلێكی جۆری پیكاپ نیسان-یان پێبووه‌ و به‌هۆی ئه‌وه‌ی رێگاكه‌یان هه‌ڵه‌ كردوه‌ ئه‌و رووداوه‌ روویداوه‌.

PUKmedia شاكر مه‌لا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket