riklam

نوێكراوه‌ته‌وه‌.. دوو ته‌قینه‌وه له‌كه‌ركوك 4 شه‌هیدو 12 برینداری لێكه‌وته‌وه‌

kurdistani 01:41 PM - 2014-07-25
ته‌قینه‌وه‌كانی شاری كه‌ركوك حسێنییه‌كانی كردبووه‌ ئامانج

ته‌قینه‌وه‌كانی شاری كه‌ركوك حسێنییه‌كانی كردبووه‌ ئامانج

 له‌ دوو ته‌قینه‌وه‌ی جیادا كه‌ دوو حسێنیه‌ی له‌شاری كه‌ركوك كردبووه‌ ئامانج، 4 هاووڵاتی شه‌هیدبوون و 12 هاووڵاتی تریش برینداربوون.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ پۆلیسی كه‌ركوك به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 25-7-2014 له‌ دوای نوێژی هه‌ینی له‌ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبرێژكراو له‌ ناو پاركی حسێنیه‌ی مسته‌فا له‌شاری كه‌ركوك 4 هاووڵاتی شه‌هیدبوون و 8 هاووڵاتی تریش برینداربوون.

 سه‌رچاوه‌كه‌ وتیشی: هه‌ر ئه‌مڕۆ دوای نوێژی هه‌ینی بۆمبێكی چێندراو له‌نزیك حسێنیه‌ی گه‌ڕه‌كی عه‌ره‌ف له‌ كه‌ركوك ته‌قییه‌وه‌و له‌ ئه‌نجامدا 4 هاووڵاتی بریندار بوو.

جێگای ئاماژه‌یه‌، ته‌قینه‌وه‌كانی ئه‌مڕۆی شاری كه‌ركوك حسێنییه‌كانی ئه‌و شاره‌ی كردبووه‌ ئامانج.


PUKmedia سیروان كه‌ركوكی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket