له‌گه‌ڵ جه‌نابی مام جه‌لال له‌دوو وتاری جیاوازدا
kurdistani 12:29 PM - 2014-07-25زیره‌ك كه‌مال
زیره‌ك كه‌مال
ناوه‌ڕاستی ساڵی 1993 مام جه‌لال تاڵه‌بانی له‌ڕۆژنامه‌ی (كوردستانی نوێ)دا وتارێكی نووسی، هێڵه گشتییه‌كانی ئه‌و وتاره بریتی بوو له‌وه‌ی كه به‌ڕێزیان داوای كردبوو كه له‌ڵێناوی به‌هێزكردنی ڵێگه‌ی چه‌ڵ له‌كوردستاندا ڵێویسته سه‌رجه‌م حزب‌و گروڵ‌و كه‌سه چه‌ڵه‌كان بێنه ریزه‌كانی (یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان)ه‌وه.
(كوردستانی نوێ)ش ته‌وه‌رێكی تایبه‌ت به‌و وتاره‌ی كرده‌وه‌و ته‌رخانی كرد بۆ ئه‌و نووسه‌رو رووناكبیرانه‌ی كه له‌باره‌ی وتاره‌كه‌ی مام جه‌لال سه‌رنج‌و تێبینی‌و بگره ره‌خنه‌شیان هه‌بوو، منیش به‌و تارێك به‌ناوی (چۆن چه‌ڵه‌كان یه‌كده‌گرن؟) به‌شداریی ئه‌و ته‌وه‌ره‌م كرد، له‌باره‌ی داواكارییه‌كه‌ی به‌ڕێزیان سه‌رنج‌و ره‌خنه‌ی خۆم نووسی، لێره‌دا ئاماژه به‌دوو رسته ده‌كه‌م كه‌تیایدا من ته‌واوی قه‌ناعه‌تی فیكری‌و سیاسی خۆم له‌هه‌مبه‌ر ئه‌و وتاره‌دا چڕكردبوو، بۆ نموونه وتبووم ئه‌گه‌ر شه‌هیدان (ئارام‌و شه‌هاب‌و جه‌عفه‌ر) بمابان ئه‌وسا جه‌نابی مام جه‌لال‌و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆیان هه‌بوو داوای دروستكردنی به‌ره‌یه‌كی چه‌ڵ بكه‌ن له‌نێوان خۆیان‌و حزب‌و گروڵه چه‌ڵه‌كاندا.
واتا ئه‌وساش بۆیان هه‌بوو داوای به‌ره‌یه‌كی چه‌ڵ بكه‌ن، نه‌ك چوونی حزب‌و گروڵ‌و كه‌سه چه‌ڵه‌كان بۆ ناو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، چونكه ڵڕۆژه‌ی كۆكردنه‌وه‌ی چه‌ڵه‌كان زۆر له‌وه فراوانتر‌و قوڵتر‌و دوور مه‌وداتره، هه‌ڵبه‌ت قسه‌ی له‌وشێوه‌یه‌ی من بۆ ئه‌وسا ئه‌گه‌رچی قورس بوو، بگره زۆر له‌دۆست‌و هاوڕێ‌و براده‌رانم ڵێیانوابوو كه‌من له‌و وتاره‌دا توند بوومه‌و نه‌ده‌بوایه به‌وشێوه‌یه شوڵی لێ هه‌ڵكێشم، به‌ڵام دواتر بیستمه‌وه كه‌هه‌ڤاڵ مام جه‌لال نووسینه‌كانی من‌و ته‌واوی ئه‌و بابه‌ت‌و وتارانه‌ی كه له‌ته‌وه‌ره تایبه‌ته‌كه‌ی رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ بڵاوده‌كرانه‌وه، رۆژانه خوێندۆته‌وه دوای شه‌ش ساڵ ئه‌وكاته‌ی من له‌گه‌ڵ وه‌فدێكی ئه‌دیبان‌و رۆشنبیران له‌ڤێستیڤاڵی بنكه‌ی ئه‌ده‌بیی رووناكبیری گه‌لاوێژی نوێ به‌شداربووم داوه‌تی جه‌نابی مام جه‌لال بووین‌و سه‌رۆكی وه‌فده‌كه ئێمه‌ی به به‌ڕێزیان ناساند، ده‌ستی خسته سه‌ر شانم‌و وتی شه‌ش ساڵ به‌رله‌ئێستا من وتاره‌كه‌ی تۆم خوێندۆته‌وه‌و دوو مانگیش به‌ر له‌ئێستا وتارێكت به‌ناوی (مۆدێرنه‌و) له‌سه‌رمن نووسیبوو، دواتر وتی بۆ هه‌ردوو وتاره‌كه‌ت ده‌ستخۆشیت لێده‌كه‌م‌و من ئێستاش سوورم له‌سه‌ر ئه‌و رایه‌م كه‌ده‌بێت حكومه‌ت نان‌و ئازادی بۆ ئه‌دیبان‌و نووسه‌ران دابین بكات، ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی جه‌نابی مام جه‌لال بۆ ئه‌وسای من كه‌تازه ڵه‌یڕه‌وكه‌ی دنیای نووسین ده‌بووم، ڵاڵڵشتێكی به‌هێزی مه‌عنه‌وی بوو، هه‌ر ئه‌وه‌ش وایلێكردم كه له‌و راستییه تێبگه‌م كه‌نووسین ئه‌گه‌ر ڵابه‌ندی ئیتیكی نووسین بێت، ده‌توانێت كاریگه‌ریی له‌سه‌ر سیاسییه‌كان‌و دنیای سیاسه‌ت دروست بكات، سوڵاس بۆ مام جه‌لال كه له‌و سه‌رو به‌نده‌دا ئه‌و وتاره‌ی منی وه‌كو ئازادی بیروڕا قبوڵكردبوو له‌وه‌ش زیاتر منه‌تباری كردم كه‌ڕووی له‌من كرد‌و وتی: ئه‌وه‌ی هه‌تبوو له‌سه‌ر یه‌كێتی‌و مامی خۆت بیڵێ‌و بینووسه، من ڵێیه‌كم له‌ناو دنیای نه‌وه‌ی كۆن‌و ڵێیه‌كه‌ی دیم له‌ناو دنیای نه‌وه‌ی نوێیه، به‌ڵام زیاتر وه‌ك كاراكته‌رێكی سیاسی‌و كاریگه‌ر خۆم له‌ناو نه‌وه‌ی نوێ‌دا ده‌بینمه‌وه. هه‌ربۆیه‌ش شایه‌تم به‌سه‌ر كایه سیاسییه‌كانی دوای راڵه‌ڕین‌و شاره‌زایی ورد‌و قوڵیشم له‌سه‌ر مام جه‌لال-ی دوای راڵه‌ڕین‌و بگره دوای ساڵی (2000) هه‌یه، له‌م ڵانتایی ئه‌م زه‌مه‌نه‌دا چڕبۆته‌وه، ڵانتاییه‌ك كه به‌ڕێز مام جه‌لال رۆڵی گه‌وره‌ی هه‌بوو له‌داكۆكیكردن له‌بیری ئازادی‌و كرانه‌وه‌ی دیموكراسیه‌ت‌و یه‌كخستنی گوتاری سیاسی ڵته‌وكردنی كه‌لتووری به‌یه‌كه‌وه ژیان، بۆیه‌ش ده‌بینین غیابی ئه‌و به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه، درز‌و كه‌له‌به‌ر له‌نێو كایه سیاسییه‌كاندا دروست ده‌كات.
له‌دڵه‌وه هیوا خوازی زووچاكبوونه‌وه‌یانم له‌ڵێناوی ته‌واوكردنی قۆناغی رزگاریی نیشتمانی‌و ره‌واندنه‌وه‌ی ئه‌و ئاڵۆزی‌و ته‌م‌و مژه سیاسییه‌ش كه ناوه‌نده‌كانی گرتۆته‌وه‌و به‌ری دیدی هه‌موو دنیای ته‌ڵخ كردووه، بۆیه كه‌سانی وه‌ك مام جه‌لال ڵێویسته.
كوردستانی نوێ
هەواڵی زیاتر
-
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27 -
زه‌وی و مووچه دابه‌شده‌كرێت
02:56 PM - 2024-03-27 -
خانمی یەکەمی عیراق چوار ئۆتۆمبیلی بەخشییە ماڵی بەساڵاچوان و خانەکانی منداڵانی سلێمانی
07:00 PM - 2024-03-26
ئەمانەش ببینە
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
07:01 PM - 2024-03-27
وته‌بێژی كۆمسیۆن: كێشه‌ی په‌نجه‌مۆر له‌هه‌رێم ئاساییه‌و ستاندارده
02:22 PM - 2024-03-27
گۆڕانكارییەكانی مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاریی یەكێتی جێبەجێدەكرێن
01:06 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
کوردستان 10:17 PM - 2024-03-27 -
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
کوردستان 07:01 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
کوردستان 05:26 PM - 2024-03-27 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی رەسوڵ حەسەن مەحمود
پرسەنامە 05:09 PM - 2024-03-27 -
زه‌وی و مووچه دابه‌شده‌كرێت
کوردستان 02:56 PM - 2024-03-27 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: كێشه‌ی په‌نجه‌مۆر له‌هه‌رێم ئاساییه‌و ستاندارده
کوردستان 02:22 PM - 2024-03-27 -
گۆڕانكارییەكانی مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاریی یەكێتی جێبەجێدەكرێن
کوردستان 01:06 PM - 2024-03-27 -
سودانی له‌سه‌ر داوای یه‌كێتی لیژنه‌یه‌ك بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانلێكه‌وتوان پێكده‌هێنێت
کوردستان 11:35 AM - 2024-03-27