riklam

هه‌رێمی كوردستان.. له‌ئه‌مساڵدا كه‌رتی گه‌شتیاری لاوازه‌

kurdistani 11:36 AM - 2014-07-25
له‌ساڵانی رابردوودا 80% گه‌شتیاران له‌شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و خواروی عیراقه‌وه‌ ده‌هاتن‌

له‌ساڵانی رابردوودا 80% گه‌شتیاران له‌شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و خواروی عیراقه‌وه‌ ده‌هاتن‌

به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گه‌شتو گوزاری سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌هۆی لاوازی سه‌ردانی گه‌شتیاران، له‌ئه‌مساڵدا تائێستا هیچ ئاماده‌كارییه‌ك نه‌كراوه‌ .

ئارام شوانی به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گه‌شتو گوزاری سلێمانی به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند:  به‌هۆی لاوازی سه‌ردانی گه‌شتیاران له‌ ئه‌مساڵدا بۆ هه‌رێمی كوردستان، تائێستا هیچ ئاماده‌كارییه‌ك له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌مانه‌ نه‌كراوه‌.

وتیشی: له‌ساڵانی رابردوودا 80% گه‌شتیارانی هه‌رێمی كوردستان له‌ شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و خواروی عیراقه‌وه‌ ده‌هاتنه‌ هه‌رێم، به‌ڵام له‌ئه‌مساڵدا به‌هۆی ئه‌و بارودۆخه‌ ئه‌منییه‌ ناهه‌مواره‌ی له‌عیراقدا ده‌گوزه‌رێت، تا ئێستا هیچ گه‌شتیارێكی شاره‌كانی تری عیراق روویان له‌هه‌رێمی كوردستان نه‌كردوه‌.

 راشیگه‌یاند: له‌ ساڵانی رابردوودا له‌م كاته‌نه‌دا واته‌ چه‌ند رۆژێك پێش جه‌ژنی ره‌مه‌زان به‌ هه‌زاران گه‌شتیاری عه‌ره‌ب روویان له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌كرد، به‌ڵام له‌ئه‌مساڵدا تائێستا هیچ گه‌شتیارێكی عه‌ره‌ب رووی له‌شاری سلێمانی نه‌كردوه‌.

PUKmedia سه‌فین ئه‌حمه‌د/ سلێمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket