riklam

میدیاكانی ئه‌ڵمانیا باسی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری نوێی عیراق ده‌كه‌ن‌

kurdistani 09:26 AM - 2014-07-25
میدیاكانی ئه‌ڵمانیا: سه‌رۆكی نوێی عیراق كورده‌

میدیاكانی ئه‌ڵمانیا: سه‌رۆكی نوێی عیراق كورده‌

دوای ئه‌وه‌ی رۆژی پێنج شه‌ممه‌ به‌رواری  24-7-2014  له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی عیراقه‌وه‌ د.فوئاد مه‌عسوم بۆ سه‌رۆكی چوار ساڵی داهاتووی عیراق هه‌ڵبژێردرا میدیاكانی ئه‌ڵمانیا كردیانه‌ هه‌واڵێكی گه‌رم و تێكرِا ئاماژه‌یان به‌وه‌دا كه‌ (د.فوئاد مه‌عسوم)ی كورد بووه‌ سه‌رۆكی نوێی عیراق.

سایت و كه‌ناڵ و میدیاكانی ئه‌ڵمانیا به‌گشتی و له‌ناویاندا به‌تایبه‌تی، شپیگل ئۆنلاین، رۆژنامه‌ی زودۆیتشه‌تسایتونگ، nt.v Dw و چه‌ندین كه‌ناڵی تری رادیۆیی، هه‌واڵه‌كه‌یان بڵاوكرده‌وه‌ تێكرِاش ئاماژه‌یان بۆ كوردبوونی سه‌رۆك كۆمارو ئه‌ندامێتی كارای سه‌رۆك كۆمار له‌حزبی یه‌كێتیی نیشتمانیی كودستان و كاندیدی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستانی كردووه‌، شپیگل ئۆنلاین  نوسیویه‌تی.

له‌هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌ماندا فوئاد مه‌عسوم  سه‌رۆكی نوێی عیراق كورده‌، له‌م باره‌یه‌وه‌ نوسویه‌تی، دوای چه‌ند مانگێك له‌دانوسان وڵاتی عیراق سه‌رۆكێكی نوێی هه‌ڵبژارد، رۆژی پێنج شه‌ممه‌ فوئاد مه‌عسوم به‌ره‌گه‌ز كورد ئه‌ندامی په‌رله‌مان له‌سه‌ر لیستی   یه‌كێتی  به‌ 211 ده‌نگ له‌كۆی 225 ده‌نگ سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا، مه‌عسوم شوێنگره‌وه‌ی جلال تاڵه‌بانیه‌ له‌و پۆسته‌دا.

به‌پێی یاساو پره‌نسیپی ته‌وافوق پۆسته‌كانی سه‌رۆكی په‌رله‌مان وسه‌ره‌ك كۆمارو سه‌ره‌ك وه‌زیران له‌نێوان(سونه‌وشیعی و كورد)دا به‌شده‌كرێ، دیاریكردنی مه‌عسوم هه‌نگاوێكی تره‌ به‌ئاراسته‌ی كۆتایی هێنانی ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه‌بۆشایی له‌ده‌سه‌ڵاتدا دروست ببوو، هه‌فته‌ی پێشوش سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌پیكهاته‌ی سونه‌ سالم الجبوری هه‌ڵبژێردرا، سایته‌كه‌ نوسیویه‌تی بۆدیاریكردنی حكومه‌ت بێگومان وه‌ختێكی زۆری ده‌وێ، چونكه‌ نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیران كه‌له‌ ئێستادا جێی مشتومرِه‌ هێشتا هه‌ر سوره‌ له‌سه‌ر خۆكاندیدكردنه‌وه‌ی بۆ ولایه‌تێكی تر.

سایته‌كه‌ له‌كۆتایی هه‌واڵه‌كه‌دا نوسیویه‌تی عیراق له‌قه‌یراندانێكی سیاسیدایه‌و میلیشیای توندرِه‌وو تیرۆریستی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیش له‌پێشكه‌وتندایه‌ به‌ره‌و به‌غدا.

رِۆژی پێنج شه‌ممه‌ش (بان كی مۆن) ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان سه‌ردانی به‌غدای كرد، وه‌ك نوسیویه‌تی ئه‌و ده‌یه‌وێ له‌گه‌ڵ مالكی گفتوگۆبكات سه‌باره‌ت به‌پێكهێنانی حكومه‌ت و له‌گه‌ڵ به‌ر پرسه‌كانی تریش وه‌ك سالم الجبوری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و كه‌سایه‌تیه‌كانی تر دانیشتن بكات.

هه‌مانكات سایت و كه‌ناڵه‌كانی ئه‌ڵمانیا به‌گشتی له‌ناویاندا رۆژنامه‌ی به‌ناوبانگی هه‌رێمی باڤاریا Zudeutschezeitun له‌لایه‌ك و كه‌ناڵه‌كانی Dw و nt.v و چه‌ندین كه‌ناڵی تر ئاماژه‌یان به‌هه‌ڵبژاردنی فوئاد مه‌عسومی كورد وه‌ك سه‌رۆك كۆماری عیراق.

زودۆیتشه‌تسایتونگ نوسیبوی په‌رله‌مانی عیراق دوای كۆتاییهاتنی خولی پیشووی له‌ماوه‌ی هه‌فته‌ی رِابردوودا بۆشاییه‌كی له‌ده‌سه‌ڵاتدا دوست كردبوو، په‌رله‌مانی عیراق فوئاد مه‌عسومی له‌سه‌ر لیستی  یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان نزیك له‌جه‌لال تاڵه‌بانی  بۆسه‌رۆكی نوێی عیراق هه‌ڵبژارد.

سایتی ره‌سمی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا نوسی بووی (په‌رله‌مانی عیراق فوئاد مه‌عسوم بۆ سه‌رۆكی وڵات هه‌ڵده‌بژێرێت) له‌رِاپۆرته‌كه‌دا هاتووه‌ په‌رله‌مانی عیراق كاندیدی هاوپه‌یمانی كوردستانی فوئاد مه‌عسومی بۆ سه‌رۆكی عیراق له‌دوای كۆتایی هاتنی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی جه‌لال تاڵه‌بانی ده‌ستنیشان كرد.

سایته‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ كه‌فوئاد مه‌عسوم یه‌كێكه‌ له‌سه‌ركرده‌كانی شۆرِشی كوردستانی عیراق و سه‌كرده‌یه‌كی دیاری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ریه‌تی.

رۆژنامه‌كانی ئه‌ڵمانیا به‌گشتی و دۆیتشه‌ڤێلا به‌تایبه‌تی ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه‌ كه‌، د. فوئاد مه‌عسوم له‌ره‌وشێكی ئاڵۆزی عیراقدا هه‌ڵبژێردراوه‌ كه‌چه‌ندین كێشه‌ رِووبه‌رِووی بۆته‌وه‌و پێكهێنانی حكومه‌تیش له‌بۆچونه‌كاندا وایه‌ كه‌زۆری پێده‌چێت و گرێ و كۆسپی گه‌وره‌ی له‌رِێدایه‌، به‌تایبه‌تی له‌كاتێكدا كه‌ مالكی بۆته‌ جێی ره‌خنه‌و نارِازی بوونی پێكهاته‌كانی عیراق به‌گشتی، راگه‌یاندنه‌كانی ئه‌ڵمانیا تیشكیان خستۆته‌ سه‌ر خه‌بات و وێستگه‌كانی ژیانی سیاسی د.فوئادمه‌عسوم و نزیكی له‌جه‌نابی مام جه‌لال و ئه‌زموونی له‌حكومرِانی كوردستاندا، وه‌ك یه‌كه‌مین سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌ڵبژێردراوی حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستان و كه‌سایه‌تیه‌كی دیاری كوردستانی و عیراقی و رِۆڵی له‌قۆناغی گواستنه‌وه‌و  سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و نوسینه‌وه‌ی ده‌ستوورو په‌یوه‌ندیه‌ شه‌خسیه‌كانی له‌ناو پێكهاته‌ سیاسیه‌كانی عیراقدا.

PUKmedia شه‌هاب عوسمان/ئه‌ڵمانیا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket