riklam

سه‌رۆك كۆماری ئێران پیرۆزبایی له‌ د.فوئاد مه‌عسوم ده‌كات

kurdistani 11:52 PM - 2014-07-24
هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ جه‌نابتان و حكومه‌ت و گه‌لی عیراق

هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ جه‌نابتان و حكومه‌ت و گه‌لی عیراق

حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆك كۆماری ئێران په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی سه‌رۆك كۆماری نوێی عیراق ده‌كات و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ ده‌خوازێت.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌:
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان
به‌ڕێز فوئاد مه‌عسوم
سه‌رۆك كۆماری به‌ڕێزی عیراق
وێڕای سڵاو
پیرۆزباییتان لێده‌كه‌م به‌بۆنه‌ی متمانه‌ی نوێنه‌رانی گه‌لی عیراق له‌ په‌رله‌مان و هه‌ڵبژاردنی جه‌نابتان وه‌كو سه‌رۆك كۆماری عیراق، له‌ بارودۆخی هه‌ستیاری ئێستادا، گرنگی هاوكاتی به‌رپرسان و گه‌لی عیراق بۆ روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی تیرۆریسم و درێژه‌پێدانی پرۆسه‌ی گه‌شه‌ی سیاسی و پته‌وكردنی دیمۆكراسی روانگه‌یه‌كی پڕبایه‌خ و جێگای رێزه‌.
یارمه‌تیدان به‌ ئاسایش و هێمنی، گه‌شه‌و خوشگوزه‌رانی خه‌ڵكی شه‌ریفی عیراق، روانگه‌ی ستراتجیكی كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌ بۆ عیراق و خه‌ڵك و حكومه‌تی ئێران وه‌كو هه‌میشه‌ درێژه‌ به‌ رۆڵی خۆی ده‌دات له‌ پشتیوانیكردنی عیراقێكی یه‌كگرتوو و هێمن و به‌ به‌شداری هه‌موو لایه‌نه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ له‌ پرۆسه‌ی سیاسیدا.
به‌نده‌ وێڕای هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ جه‌نابتان، حكومه‌ت و گه‌لی عیراق، هیوادارم له‌ درێژه‌ی هه‌وڵه‌كانی دوو وڵات بۆ گه‌شه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان، هه‌‌نگاوی گرنگتر له‌ هاوكارییه‌كانی نێوان دوو وڵات له‌ ئاست په‌یوه‌ندییه‌ دوولایه‌نییه‌كان و ناوچه‌ییه‌كاندا ببینین.

حه‌سه‌ن رۆحانی
سه‌رۆك كۆماری ئیسلامی ئێران

PUKmedia به‌شی هه‌واڵی نوسینگه‌ی مه‌كته‌ب له‌ تاران

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket