riklam

یه‌كێتی زانایان ته‌قاندنه‌وه‌ی مه‌زارگه‌ی نه‌بی یونس ئیدانه‌ده‌كات

kurdistani 11:39 PM - 2014-07-24
ئه‌وجۆره‌ كارانه‌ بریتین له‌سوكایه‌تی به‌ به‌ها پیرۆزه‌كانی شه‌ریعه‌تی پیرۆزی ئیسلام

ئه‌وجۆره‌ كارانه‌ بریتین له‌سوكایه‌تی به‌ به‌ها پیرۆزه‌كانی شه‌ریعه‌تی پیرۆزی ئیسلام

دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ 24-7-2014 چه‌كدارانی تیرۆریستی داعش مه‌زارگه‌ی (نه‌بی یونس)یان له‌ شاری موسڵ ته‌قانده‌وه‌، یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئیدانه‌ی ئه‌و كرده‌وه‌ ده‌كات.

ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌:
دوای ئه‌وه‌ی له‌ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ئه‌وه‌مان بیست كه‌ له‌ شاری موسڵ له‌لایه‌ن رێكخراوی تیرۆریستی داعشه‌وه‌ مزگه‌وت‌ و مه‌زارگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا حه‌زره‌تی یونس (سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) ته‌قێندرایه‌وه‌، ئێمه‌ وه‌كو یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان ئیدانه‌ی ئه‌و كاره‌ قێزه‌ونه‌ ده‌كه‌ین ‌و پێمانوایه‌ ئه‌وجۆره‌ كارانه‌ بریتین له‌ سوكایه‌تی به‌ مه‌قامی پێغه‌مبه‌ران ‌و به‌ها پیرۆزه‌كانی شه‌ریعه‌تی پیرۆزی ئیسلام، چونكه‌ له‌ روانگه‌ی شه‌ریعه‌تی ئیسلامه‌وه‌ پێغه‌مبه‌ران پیرۆزو به‌ڕێزن سوكایه‌تی ‌و بێڕێزی‌ و ئازاردانیان به‌ زیندوویی ‌و به‌ مردوویی وه‌كو یه‌كه‌ له‌ مێژووی مرۆڤایه‌تیشدا شتێكی سه‌یره‌ كه‌ خه‌ڵكانێك هه‌بن ‌و خۆیان به‌ موسڵمان بزانن ‌و ده‌ستدرێژی بكه‌نه‌سه‌ر گۆڕو مه‌زاری پێغه‌مبه‌ران (سه‌لامی خوایان له‌سه‌ر بێت)، سه‌رباری هه‌موو ئه‌وانه‌ش تێكدانی شوێنه‌واری ئیسلامیشه‌ كه‌ مێژوویی ئه‌و مه‌زاره‌ بۆ زیاتر له‌ هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان
24/7/2014
 
PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket