riklam

بڕینی بودجه‌ی هه‌رێم له‌لایه‌ن به‌غداوه‌ تاووتوێده‌كرێت

kurdistani 11:24 PM - 2014-07-24
داوای هه‌ماهه‌نگی زیاتری حكومه‌تی یابانی بۆ ئاواره‌كانی سوریاو عیراقی كرد

داوای هه‌ماهه‌نگی زیاتری حكومه‌تی یابانی بۆ ئاواره‌كانی سوریاو عیراقی كرد

به‌ مه‌به‌ستی له‌نزیكه‌وه‌ ئاگاداربوون له‌ بارودۆخی ئه‌منی عیراق و هه‌رێمی كوردستان و هه‌روه‌ها به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌ بازرگانی و سیاسی و ئابووری و مرۆییه‌كان، ئه‌مڕۆ 24-7-2014 وه‌فدێكی باڵای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی یابان به‌ سه‌رپه‌رشتی تاكاۆ مه‌كینۆ له‌لایه‌ن قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زیری ناوخۆو وه‌زیری پلاندانان و وه‌زیری بازرگانی و جێگری فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازیكران.

له‌ دیدارێكدا، له‌ باره‌ی ره‌وشی ئێستای عیراق و بڕینی به‌شه‌ بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ و پێنه‌دانی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌لایه‌ن حكومه‌تی عیراق به‌بیانووی هۆكاری سیاسییه‌وه‌، بیروڕا ئاڵوگۆڕكرا، هه‌روه‌ها باس له‌ راگرتنی فڕۆكه‌ی كارگۆ (فڕۆكه‌ بارهه‌ڵگره‌كانی) نێوان به‌غداو هه‌ولێرو وڵاتانی ناوچه‌كه‌ كرا.

هه‌ر له‌ دیداره‌كه‌دا، باس له‌ به‌رده‌وامبوونی هاوكارییه‌كانی یابان له‌ رێگه‌ی جایكا كرا، كه‌ تائێستا چه‌ندین پرۆژه‌یان له‌ هه‌رێمی كوردستان و عیراق ئه‌نجامداوه‌.

له‌ دیداره‌كه‌دا قوباد تاڵه‌بانی به‌ مه‌به‌ستی به‌ره‌وپێشچوونی په‌یوه‌ندییه‌كان، داوای له‌ وه‌فدی میوان كرد كه‌ ئاستی نوێنه‌رایه‌تیان له‌ كۆنسوڵگه‌ری فه‌خرییه‌وه‌ بۆ كۆنسوڵگه‌ری گشتی له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌رزبكه‌نه‌وه‌و بۆ دابینكردنی به‌شه‌ بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌ رێگه‌ی حكومه‌تی یابانه‌وه‌ جه‌خت له‌ عیراق بكه‌ن، كه‌ ماوه‌ی شه‌ش مانگه‌ بودجه‌ی هه‌رێمیان بڕیوه‌و به‌وهۆیه‌وه‌ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان توشی قه‌یرانی دارایی و نه‌بوونی و كه‌می موچه‌و چه‌ندین گرفتی تر بوونه‌ته‌وه‌.

هه‌روه‌ها جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داوای هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی زیاتری حكومه‌تی یابانی بۆ په‌ناهه‌نده‌و ئاواره‌كانی سوریاو عیراقی كرد، كه‌ هاتوونه‌ته‌ هه‌رێمی كورستان و به‌وهۆیه‌وه‌ هه‌رێمی كوردستان زیاتر قورسایی كه‌وتووه‌ته‌سه‌ر.

PUKmedia تایبه‌ت

4322232472014_DSC_3148.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket