riklam

له‌سه‌ر فرۆشتنی نه‌وت هه‌رێم وه‌ڵامی به‌غدا ده‌داته‌وه‌

kurdistani 11:15 PM - 2014-07-24
"ئه‌گه‌ر راست ده‌كه‌ن با به‌ڵگه‌كان ئاشكرا بكه‌ن"

"ئه‌گه‌ر راست ده‌كه‌ن با به‌ڵگه‌كان ئاشكرا بكه‌ن"

وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ ئه‌وان به‌ڵگه‌یان له‌به‌رده‌ستدایه‌ سه‌باره‌ت به‌وه‌ی سه‌رجه‌م نه‌وتی هه‌نارده‌كراوی هه‌رێم به‌ ئیسرائیل فرۆشراوه‌، به‌رپرسێكی حكومه‌تی هه‌رێمیش ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر راست ده‌كه‌ن با به‌ڵگه‌كان ئاشكرا بكه‌ن".

عاسم جیهاد وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق له‌ لێدوانێكدا وێڕای ئه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی به‌ قاچاخچێتی ناوبردووه‌، ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه‌ كه‌ ئه‌وان به‌ڵگه‌یان له‌به‌رده‌ستدایه‌ كه‌ تائێستا كڕیاری نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ته‌نها ئیسرائیله‌.

له‌وباره‌یه‌وه‌، د.بێوار خه‌نسی راوێژكاری ئاسایشی ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لێدوانی وته‌بێژه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق ره‌تده‌كاته‌وه‌و رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ "ئه‌گه‌ر به‌غدا راستده‌كات و به‌ڵگه‌ی هه‌یه‌ كه‌ حكومه‌تی هه‌رێم راسته‌وخۆ نه‌وتی به‌ ئیسرائیل فرۆشتووه‌، با به‌ڵگه‌كان ئاشكرا بكه‌ن و بۆ رای گشتی بخه‌نه‌ڕوو".

هه‌روه‌ها راشیده‌گه‌ینێت كه‌ له‌هیچ كوێیه‌كی جیهان راسته‌وخۆ وڵاته‌كه‌ نه‌وت به‌ وڵاتێكی تر نافرۆشێت، به‌ڵكو نه‌وتی وڵات به‌ كۆمپانیاكان ده‌فرۆشرێن، ئه‌و كۆمپانیایانه‌ش ئازادن نه‌وته‌كه‌ به‌ چ وڵاتێك ده‌فرۆشن.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كان، كۆمپانیای سۆمۆ هه‌موو نه‌وتی عیراق به‌ 34 كۆمپانیا ده‌فرۆشێت، ئه‌و كۆمپانیایانه‌ش ئازادن نه‌وت به‌ كێ ده‌فرۆشن، زۆركات نه‌وتی عیراق له‌ رێگه‌ی ئه‌و كۆمپانیایانه‌وه‌ به‌ ئیسرائیلیش فرۆشراوه‌.

 

PUKmedia  س:snn

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket