riklam

نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی له‌سه‌رۆك كۆماری نوێی عیراق ده‌كات

kurdistani 10:22 PM - 2014-07-24
"له‌كاری به‌ڕێوه‌بردن و حكومه‌تداریدا له‌كوردستان ئه‌زموونێكی باشتان تۆماركردووه‌"

"له‌كاری به‌ڕێوه‌بردن و حكومه‌تداریدا له‌كوردستان ئه‌زموونێكی باشتان تۆماركردووه‌"

نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پیرۆزبایی له‌ د.فوئاد مه‌عسوم ده‌كات به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی به‌ سه‌رۆك كۆماری عیراق و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ ده‌خوازێت، ئومێدی ئه‌وه‌ش ده‌كات كه‌ وه‌ك سه‌رۆك كۆمار ته‌واوی هه‌وڵی خۆی بدات بۆ پاراستنی ده‌ستوورو رێگرتن له‌ پێشێلكردنی ده‌ستوورو یاساكانی عیراق.

ده‌قی پیرۆزبایینامه‌كه‌:
بۆ به‌ڕێز د.فوئاد مه‌عسووم سه‌رۆك كۆماری عیراق،
به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنتان له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی عیراقه‌وه‌ وه‌ك سه‌رۆك كۆمار، له‌ دڵه‌وه‌ پیرۆزباییتان لێ ده‌كه‌ین و هیوای سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازین.
ئێوه‌ی به‌ڕێز له‌ كاری سیاسی و هه‌روه‌هاش له‌ كاری به‌ڕێوه‌بردن و حكومه‌تداریدا له‌ كوردستان ئه‌زموونێكی باشتان تۆماركردووه‌، له‌و چه‌ند ساڵه‌ی دواییشدا له‌ پرۆسه‌ی سیاسیی عیراق و داڕشتنی ده‌ستووری تازه‌ی عیراق و ژیانی په‌رله‌مانیدا، وه‌ك سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئینتیقالیی عیراق و سه‌رۆكی فراكسیۆنی هاوپه‌یمانیی كوردستانی، رۆڵێكی به‌رچاوتان هه‌بووه‌.
هیوادارین بتوانن به‌ شێوه‌یه‌كی ته‌واو ده‌ستووری عیراق بپارێزن و هه‌موو ئه‌و پێشێلكارییانه‌ راستبكه‌نه‌وه‌ كه‌ به‌رامبه‌ر ده‌ستوور ئه‌نجامدراون و له‌ ئه‌نجامدا پرۆسه‌ی سیاسی و ته‌وافوقی نێوان لایه‌نه‌كان و پێكهاته‌كانی عیراقییان تێكداو ئه‌وه‌ش شێوان و ئاڵۆزییه‌كی ته‌واوی له‌ عیراقدا دروستكردووه‌و ژیانی سه‌دان هه‌زار خێزان له‌ عیراق تێكچووه‌، هه‌روه‌ها رێگه‌ی بۆ گروپه‌ توندڕه‌وه‌كان خۆش كرد كه‌ شوێنی خۆیان له‌ عیراقدا بكه‌نه‌وه‌.
هیوادرین ئێوه‌ بتوانن پارێزه‌ری مافی هه‌موو گه‌لانی عیراق بن كه‌ ئه‌وه‌ش له‌ پاراستنی ده‌ستووری عیراقدا خۆی ده‌بینێته‌وه‌، هه‌روه‌ها به‌ زووییش هه‌موو ئه‌و پێشێلكارییانه‌ نه‌هێڵن كه‌ به‌رامبه‌ر گه‌لی كوردستان ئه‌نجامدراون، به‌تایبه‌تی ئه‌و پێشێلكاریانه‌ی ئه‌مساڵ ده‌رهه‌ق به‌ گه‌لی كوردستان كراون.
جارێكی دیكه‌ پیرۆزباییتان لێ ده‌كه‌م و هیوای سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم.
 
نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان
24ی ته‌ممووزی 2014

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket