riklam

بابل.. زیاتر لە 100 داعش كوژران

kurdistani 08:40 PM - 2014-07-24
لەبەغدا دوو ئۆتۆمبێل تەقیەوە

لەبەغدا دوو ئۆتۆمبێل تەقیەوە

لەئەنجامی تەقینەوەی دوو ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو لەناوچەی كەڕادەی ناوەڕاستی بەغدا پایتەخت 35 كەس شەهیدو برینداربوون، لەپارێزگای بابلیش هێزە ئەمنیەكان لەهەڵمەتێكیاندا زیاتر لە 100 داعشیان كوشت.

سەرچاوەیەكی ئەمنی بە PUKmediaی راگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ 2014/7/24 بەهۆی تەقینەوەی دوو ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو لەناوچی كەڕادەی ناوەڕاستی شاری بەغدا 10 هاووڵاتی شەهید بوون و بەلایەنی كەمەوە 25ی تریش برینداربوون و لەنێو بریندارەكانیشدا پۆلیسی هەیە.

لەلایەكی تریشەوە سادق مەدلول سوڵتانی پارێزگاری بابل لەكۆنگرەیەكر رۆژنامەوانیدا كە پەیامێنری PUKmedia تێیدا ئامادەبوو لەبارەی دۆخی ئەمنیەوە، رایگەیاند: ئەمڕۆ لەلایەن هێزە ئەمنیەكانەوە بۆ پاكردنەوەی ئەو ناوچانەی لەژێر دەسەڵاتی داعشدان هێزە ئەمنیەكان ئۆپراسیۆنێكیان ئەنجامداوەو زیاتر لە 100 تیرۆریستی داعش كوژراون و كارگەیەكی دروستكردنی بۆمبی چێنراویش لەناوبراوە.

 راشیگەیاند: وەك پارێزگاری بابل كۆبوونەوەیەكیان لەگەڵ پارێزگارەكانی نەجەف و كەربەلاو موسەننا كردوە بۆ یەكخستنی تواناكانیان تا روبەڕووی ئەو هەڕەشانە ببنەوە كە دەكرێتە سەر ناوچەكانی دەرەوەی پارێزگاكانیان.

PUKmedia ئەحمەد ئیبراهیم – بابل 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket