riklam

هه‌ڕه‌شه‌ له‌ كورده‌كانی به‌غدا ده‌كرێت و ده‌رده‌كرێن

kurdistani 06:39 PM - 2014-07-24
كاغه‌زی هه‌ڕه‌شه‌یان زۆر به‌ ئاشكرا پێده‌ده‌ن

كاغه‌زی هه‌ڕه‌شه‌یان زۆر به‌ ئاشكرا پێده‌ده‌ن

ئه‌مڕۆ 24-7-2014 له‌لایه‌ن گروپی تیرۆریستی (عه‌سایب ئه‌لحه‌ق) كه‌ گروپێكی توندڕه‌ون و دژی كورده‌كانی به‌غدان، هه‌ڕه‌شه‌ی چۆڵكردنی ماڵ و حاڵی كورده‌كانی به‌غدا ده‌كه‌ن، هه‌ربۆیه‌ ژماره‌یه‌ك له‌و هاووڵاتیانه‌ به‌ ناچاری روویان كردووه‌ته‌ هه‌رێم و له‌ دۆخێكی ناهه‌مواردا ده‌ژین و داوای هاوكاری له‌لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌ن.
 
نه‌وزاد حه‌سه‌ن كه‌ یه‌كێكه‌ له‌و هاووڵاتیانه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌و گروپه‌وه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی لێكراوه‌و خاوه‌ن سێ منداڵه‌ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: گروپی عه‌سایب ئه‌لحه‌ق له‌ شاری به‌غدا كه‌وتوونه‌ته‌ گیانی خێزانه‌ كورده‌كان و كاغه‌زی هه‌ڕه‌شه‌یان زۆر به‌ ئاشكرا پێده‌ده‌ن و داوای چۆڵكردنی ماڵه‌كانیان ده‌كه‌ن.

وتیشی: ماڵه‌كه‌ی من له‌ گه‌ڕه‌كی حوسه‌ینیه‌یه‌، پێیان وتم ئه‌گه‌ر له‌ ماوه‌ی سێ رۆژدا به‌غدا به‌جێنه‌هێڵن، ئه‌وا له‌ به‌رچاوی خۆتانه‌وه‌ منداڵه‌كانتان سه‌رده‌بڕین.

نه‌وزاد حه‌سه‌ن ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و گروپه‌ رێگه‌بده‌ن هیچ شتێك له‌ ماڵه‌كه‌م ده‌ربكه‌م ده‌ریانكردم، ئێستاش هاتوینه‌ته‌ شاری كه‌لارو له‌ ناحیه‌ی رزگارین، هیچ شتێكمان نییه‌و له‌ناو دوكانێكدا ده‌ژین كه‌ مارو دوپشكی تێدایه‌و شوێنی ئاژه‌ڵه‌، بۆیه‌ داواكارم له‌ رێكخراوه‌كان و حكومه‌تی هه‌رێم و ئیداره‌ی گه‌رمیان ئاوڕێك له‌ ژیانمان بده‌نه‌وه‌و هاوكاریمان بكه‌ن.

PUKmedia سامان یاروه‌یس

5038182472014_222.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket