riklam

بەژمارە.. وردەكاری پەسەندكردنی بودجەی حزبەكان

kurdistani 05:56 PM - 2014-07-24
گۆڕان زیادیكردوەو یەكێتی و پارتیش كەمبوەتەوە

گۆڕان زیادیكردوەو یەكێتی و پارتیش كەمبوەتەوە

پەرلەمانی كوردستان یاسای بودجەی حزبەكانی پەسەندكردو جێبەجێكردنی یاساكەش دوای كۆتایهاتنی قەیرانی دارایی دەبێت.

بەپێی یاسای حزەكان كە ئەمڕۆ 2014/7/24 پەرلەمانی كوردستان پەسەندیكرد، بودجەی بزوتنەوەی گۆڕان لە 600 ملیۆن دینارەوە بۆ سێ ملیارو 600 ملیۆن دینار زیادكرا، هەروەها بودجەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە چوار ملیارو 800 ملیۆن دینارەوە بۆ سێ ملیارو 600 ملیۆن دینار كەمكرایەوە.

هەر بەپێی یاسا نوێیەكەی بودجەی حزبەكان، پارتی دیموكراتی كوردستان كەپێشتر چوار ملیارو 800 ملیۆن دیناری وەردەگرت، بودجەكەی بۆ چوار ملیارو 320 ملیۆن دینار كەمكراوەتەوە، بودجەی یەكگرتوی ئیسلامی كوردستانیش لە 450 ملیۆن دینارەوەو بوەتە ملیارێك و 140 ملیۆن دینار، هاوكات بودجەی كۆمەڵی ئیسلامیش لە 350 ملیۆن دینارەوە بۆ 780 ملیۆن دینار زیادكراوە.

  PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket