riklam

چه‌مچه‌ماڵ.. خوێندكاره‌ یه‌كه‌مه‌كان خه‌ڵاتده‌كرێن

kurdistani 04:01 PM - 2014-07-24
خه‌ڵاتی رێزلێنان به‌خشرایه‌ خوێندكاره‌ یه‌كه‌مه‌كان

خه‌ڵاتی رێزلێنان به‌خشرایه‌ خوێندكاره‌ یه‌كه‌مه‌كان

ئه‌مڕۆ 24-7-2014 له‌ مه‌راسمێكدا به‌ ئاماده‌بوونی قائیمقامی چه‌مچه‌ماڵ و به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌، له‌ قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ خه‌ڵاتی رێزلێنان به‌خشرایه‌ خوێندكاره‌ یه‌كه‌مه‌كانی سنوره‌كه‌.

سه‌رتای مه‌راسیمه‌كه‌ ئامانج محه‌مه‌د قائیمقامی چه‌مچه‌ماڵ وته‌یه‌كی پێشكه‌شكردو تیایدا ده‌ستخۆشی له‌و خوێندكارانه‌ كرد كه‌ توانویانه‌ له‌ قۆناغی دوانزه‌ی ئاماده‌یی له‌ ریزی پله‌ یه‌كه‌مه‌كانی كوردستاندا بن.
 قائیمقامی چه‌مچه‌ماڵ سه‌ركه‌وتنی خوێندكاره‌كانی ناوچه‌كه‌ی گه‌ڕانده‌وه‌ بۆ هه‌وڵ و ماندوبوونی مامۆستایان، دووباره‌ سوپاسی مامۆستایانیشی كرد بۆ ئه‌و خزمه‌ته‌ی كه‌ پێشكه‌شیان كردووه‌.

له‌ به‌شێكی تری مه‌راسیمه‌كه‌دا، خه‌ڵاتی رێزلێنانی قائیمقامیه‌ت به‌خشرایه‌ ئه‌و خوێندكارانه‌ی پله‌ی یه‌كه‌مییان به‌ده‌ستهێناوه‌.

PUKmedia هه‌ردی ئه‌بوبه‌كر

41162472014_88888.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket