گه‌رمیان.. توندوتیژی به‌رامبه‌ر ژنان كه‌میكردووه
kurdistani 03:12 PM - 2014-07-2470% حاڵه‌تی توندوتیژی به‌رامبه‌ر ژنان كه‌میكردووه
به‌پێی ئامارێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی توندوتیژی دژ به ژنانی گه‌رمیان، رێژه‌ی تاوان به‌رامبه‌ر به ژنان به به‌راورد له‌گه‌ڵ شه‌ش مانگی ساڵی رابردوو كه‌میكردووه، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژ به ژنانیش ئاشكرای ده‌كات كه 70% حاڵه‌تی توندوتیژی كه‌میكردووه.
له‌وباره‌یه‌وه موقه‌ده‌می یاسایی له‌میعه محه‌مه‌د لێپرسراوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژ به ژنان له گه‌رمیان به PUKmedia ی راگه‌یاند: به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ی له ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند مانگه‌ی ئه‌مساڵدا ئاماده‌كراوه، حاڵه‌ته‌كانی توندوتیژی به‌رامبه‌ر به ژنان كه‌میكردووه به به‌راورد له‌گه‌ڵ شه‌ش مانگی ساڵی 2013 دا.
وتیشی: له شه‌ش مانگی ساڵی 2013 دا سێ حاڵه‌تی كوشتن تۆماركراوه، به‌ڵام له ئه‌مساڵدا دوو حاڵه‌تی كوشتن تۆماركراوه، حاڵه‌تی خۆكوشتن ساڵی رابردوو چوار حاڵه‌ت بووه، ئه‌مساڵ بووه به دوو، واتا 50% كه‌میكردووه، حاڵه‌تی سوتان ساڵی رابردوو 10 حاڵه‌ت بووه‌و ئه‌مساڵیش به‌هه‌مانشێوه بووه، حاڵه‌تی خۆسوتان ساڵی رابردوو پێنج حاڵه‌ت بووه ئه‌مساڵ بووه به دوو.
له‌میعه محه‌مه‌د ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه كۆی سكاڵاكان له ساڵی رابردوودا 206 سكاڵا بووه، ئه‌مساڵ 374 سكاڵا تۆماركراوه، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه وشیاری لای ژنان زیاتر بووه كه كێشه‌كانیان له رێگه‌ی سكاڵاوه یه‌كلایی ده‌كه‌نه‌وه، له‌هه‌مانكاتیشدا بۆمان ده‌ركه‌وتووه كه 70% توندوتیژییه‌كان به‌رامبه‌ر به ژنان كه‌میكردووه، ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دروستبوونی هۆشیاری زیاتر لای تاكه‌كانی كۆمه‌ڵ و ئه‌و سزایانه‌شی كه دانراوه به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی توندوتیژی به‌رامبه‌ر به ژنان ئه‌نجامده‌ده‌ن.
سه‌باره‌ت به حاڵه‌ته‌كانی گێچه‌ڵی سێكسی، له‌میعه محه‌مه‌د روونیكرده‌وه كه له ئه‌مساڵدا گێچه‌ڵی سێكسی زیاتر بووه به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی رابردوو.
به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی دژ به ژنان له گه‌رمیان نیگه‌رانیش بوو به‌رامبه‌ر به هه‌ندێك له كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن كه وه‌ك پێویست هاوكاریان ناكه‌ن له هۆشیاركردنه‌وه‌ی هاووڵاتیان بۆ ئه‌وه‌ی به هه‌موو لایه‌ك به‌ره‌نگاری ئه‌و كه‌سانه ببینه‌وه كه توندوتیژی به‌رامبه‌ر به ژنان ئه‌نجامده‌ده‌ن.
PUKmedia هه‌ردی ئه‌بوبه‌كر
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
07:37 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
04:11 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
12:02 PM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
10:52 AM - 2024-04-23
ئەمانەش ببینە
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
03:28 PM - 2024-04-23
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
11:33 AM - 2024-04-23
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
09:29 AM - 2024-04-23
سەرۆککۆماری عیراق و تورکیا: کێشەکان بە دیالۆگ چارەسەربکرێن
03:19 PM - 2024-04-22
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
کوردستان 07:37 PM - 2024-04-23 -
پرسەنامەی شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بۆ خانەوادەی مامۆستا جەمال هیدایەت
پرسەنامە 06:36 PM - 2024-04-23 -
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
کوردستان 04:30 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
کوردستان 04:11 PM - 2024-04-23 -
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
کوردستان 03:28 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
کوردستان 12:02 PM - 2024-04-23 -
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
کوردستان 11:33 AM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
ی ن ک 10:52 AM - 2024-04-23