riklam

چه‌مچه‌ماڵ.. ژنێك خنكا

kurdistani 03:03 PM - 2014-07-24
ته‌رمه‌كه‌ی به‌مه‌به‌ستی پكشنین ره‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری سلێمانی كرا

ته‌رمه‌كه‌ی به‌مه‌به‌ستی پكشنین ره‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری سلێمانی كرا

له‌گوندی كانی عه‌ره‌بانی سه‌ر به‌ ناحیه‌ی ئاخجه‌له‌ر ژنێكی ته‌مه‌ن 24 ساڵان له‌ناو گۆماوێكدا خنكا.

نه‌قیبی ماف په‌روه‌ر جه‌لال محه‌مه‌د وته‌بێژی پۆلیسی چه‌مچه‌ماڵ له‌وباره‌یه‌وه‌ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 24 -7-2014  له‌گوندی كانی عه‌ره‌بانی سه‌ر به‌ناحیه‌ی ئاخجه‌له‌ر ژنێكی ته‌مه‌ن 24ساڵان له‌كاتی شۆردنی تراكتۆره‌كه‌یاندا له‌نزیك گۆماوێكدا كه‌وته‌ ناو گۆماوه‌كه‌و به‌و هۆیه‌وه‌ گیانیله‌ده‌ستدا.

 وتیشی: دوای رووداوه‌كه‌ ده‌ستبه‌جێ ته‌رمی ژنه‌كه‌ له‌ئاوه‌كه‌دا ده‌رهێنرایه‌وه‌و به‌مه‌به‌ستی پكشنین ره‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری سلێمانی كرا.

PUKmedia  هه‌ردی ئه‌بو به‌كر- چه‌مچه‌ماڵ

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket