riklam

قوباد تاڵه‌بانی پێشوازی له‌ بان كی مۆن ده‌كات

kurdistani 03:00 PM - 2014-07-24
 له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێم به‌ ئاماده‌بوونی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم و چه‌ند وه‌زیرێك كۆببێته‌وه‌

له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێم به‌ ئاماده‌بوونی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم و چه‌ند وه‌زیرێك كۆببێته‌وه‌

بڕیاره‌ ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 24-7-2014 بان كی مۆن سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بگاته‌ هه‌رێمی كوردستان و له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر له‌لایه‌ن قوباد تاڵه‌بانیه‌وه‌ پێشوازی لێبكرێت.

سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: بڕیاره‌ بان كی مۆن ئێواره‌ی ئه‌ماۆ بگاته‌ شاری هه‌ولێرو له‌لایه‌ن قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌ له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر پێشوازی لێبكرێت.

سه‌رچاوه‌كه‌ وتیشی: بان كی مۆن له‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێم به‌ ئاماده‌بوونی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم و چه‌ند وه‌زیرێك كۆببێته‌وه‌.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket