د.فوئاد مه‌عسوم كێیه؟
kurdistani 02:49 PM - 2014-07-24ژیاننامه‌ی د. فوئاد مه‌عسووم هه‌ورامی
ژیاننامه‌ی د. فوئاد مه‌عسووم هه‌ورامی...
محه‌ممه‌د فوئاد مه‌عسووم هه‌ورامی . كوڕی ئامینه‌خانه و ناسراوه به (د.فوئاد مه‌عسووم). هاوشاریی سه‌رده‌می منداڵی و هاوڕێی سه‌رده‌می گه‌نجی و هه‌ڤاڵی سه‌رده‌می شار‌و شاخی مام جه‌لاله. له‌ساڵی 1938 له شاری كۆیه‌ی باشووری كوردستان له‌دایكبووه.
بنه‌ماڵه‌كه‌ی خه‌ڵكی گوندی خه‌رپانین له ناوچه‌ی هه‌ورامانی دیوی باشووری كوردستان و باوكی له‌سه‌رده‌ستی مه‌لای گه‌وره‌ی كۆیه ئیجازه‌ی مه‌لایه‌تی وه‌رده‌گرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی مام جه‌لالدا دوو بنه‌ماڵه‌ی گه‌وره‌ی ئایینیی كۆیه بوون، له منداڵییه‌وه هاوڕێیه‌تی له‌نێوانیاندا هه‌بووه.
د. فوئاد موعسووم تاوه‌كو ته‌مه‌نی هه‌ژده ساڵی له قوتابخانه ئایینییه‌كانی كوردستان خوێندوویه‌تی، پاشان ساڵی 1958 ده‌چێته قاهیره و له زانكۆی ئه‌زهه‌ر ده‌ست به خوێندنی زاسته ئیسلامییه‌كان ده‌كات و له‌وێ بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس و ماسته‌ر له زانسته ئیسلامییه‌كاندا به‌ده‌ستده‌هێنێت و به‌دوایدا بڕوانامه‌ی دكتۆرا له هه‌مان زانكۆ له‌سه‌ر فه‌لسه‌فه وه‌رده‌گرێت.
د. فوئاد ئه‌ندامی حزبی شیوعی عیراق بووه، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی ده‌چێته سووریا و چاوی به خالید به‌گداش-ی سكرتێری حزبی شیوعی سووریا ده‌كه‌وێت و هه‌ڵوێستیان له‌باره‌ی كێشه‌ی كورده‌وه ده‌زانێت ، واز له شیوعیایه‌تی ده‌هێنێت و له‌دوایدا له ساڵی 1964 ده‌بێته ئه‌ندامی پارتی دیموكراتی كوردستان.
له‌ساڵی 1968 له زانكۆی به‌سره بووه‌ته مامۆستای زانكۆ و به‌رپرسی لیژنه‌ی ناوچه‌ی به‌سره‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان.
له‌ساڵی 1973 له قاهیره نوێنه‌ری بارزانی و شۆڕشی كوردستان بووه و تاوه‌كو ساڵی 1975 له‌وێ ده‌مێنێته‌وه.
له‌ساڵی 1976 یه‌كێكبووه له دامه‌زرێنه‌رانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و تاوه‌كو ساڵی 1992 سكرتێری یه‌كێتیی شۆڕشگێران بووه، یه‌كێتیی شۆڕشگێڕان، كه به خه‌تی گشتیش ناسراوه، له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی سۆسیالیستی كوردستان یه‌كێتییان پێكده‌هێنا.
له ساڵی 1992 بووه سه‌رۆكی یه‌كه‌مین كابینه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان .
له رۆژی دامه‌زراندنی یه‌كێتییه‌وه له‌ساڵی 1976 به‌رده‌وام ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یان كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسیی ئه‌و حزبه بووه.
له‌دوای رووخانی رژێمی سه‌دام له‌ساڵی 2003 دا چووه‌ته به‌غدا و ئه‌ندامی شاندی نوێنه‌رایه‌تی باشووری كوردستان بووه.
له ساڵی 2004 سه‌رۆكی یه‌كه‌مین په‌رله‌مانی كاتیی عیراق بووه له‌دوای رووخانی رژێمی سه‌دام.
له ساڵی 2005 ه‌وه ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عیراق بووه .
بۆ دوو خول سه‌رۆكی فراكسیۆنی هاوپه‌یمانیی كوردستان بووه له په‌رله‌مانی عیراق.
له كۆتاییدا ماوه‌ته‌وه بڵێین د. فوئاد مه‌عسووم له كۆتایی شه‌سته‌كاندا له‌گه‌ڵ رووناك عه‌بدول واحید مسته‌فا هاوسه‌رگیریی كردووه و پێنج كچی هه‌یه، باوكی كوڕێكیش بووه، به‌ڵام كوڕه‌كه له ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاریدا گیانیله‌ده‌ستداوه.
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28