riklam

سه‌رۆك مام جه‌لال پیاوی دۆسیه‌ ئاڵۆزه‌كان

kurdistani 11:06 AM - 2014-07-24
رۆژنامه‌ی به‌یانی ئیماراتی له‌ راپۆرتێكدا باسی گرنگی گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رۆك تاڵه‌بانی ده‌كات

رۆژنامه‌ی به‌یانی ئیماراتی له‌ راپۆرتێكدا باسی گرنگی گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رۆك تاڵه‌بانی ده‌كات

رۆژنامه‌ی به‌یانی ئیماراتی له‌ راپۆرتێكدا باسی گرنگی گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رۆك تاڵه‌بانی ده‌كات بۆ عیراق.

رۆژنامه‌كه‌ ده‌ڵێت: گه‌ڕانه‌وه‌ی مام جه‌لال ده‌بێته‌ فاكته‌رێك بۆ كوژاندنه‌وه‌ی ئاگری سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی عیراق كه‌ له‌ غیابی مام جه‌لالدا سه‌ریهه‌ڵدا.

به‌یانی ئیماراتی له‌ راپۆرته‌كه‌دا باس له‌وه‌ده‌كات كه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی مام ده‌رهاویشته‌ی ئیجابی لێده‌كه‌وێته‌وه‌و ناكۆكیه‌كانی نێوان هه‌ولێرو به‌غدا كه‌مده‌كاته‌وه‌، چونكه‌ مام جه‌لال به‌رۆحێكی نیشتمانیانه‌وه‌ هه‌وڵ بۆ چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكیه‌كان ده‌دات له‌ڕێی یاساو ده‌ستوره‌وه‌، به‌تایبه‌ت پرسی ناوچه‌ دابڕێندراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ماف و چاره‌ی خۆنووسین.

رۆژنامه‌كه‌ ئاماژه‌ بۆ بارودۆخی ئێستای عیراق ده‌كات و ده‌ڵێت: عیراق به‌ دۆخێكی ناله‌باردا تێپه‌ڕده‌بێت، سه‌رۆك مام جه‌لال رۆڵكی گه‌وره‌ی ده‌بێت له‌ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌به‌رئه‌وه‌ی پێگه‌یه‌كی تایبه‌تی لای هه‌موو سه‌ركرده‌كانی عیراق هه‌یه‌، بۆیه‌ش ده‌توانێت هه‌موو گرێكان بكاته‌وه‌، ته‌نانه‌ت پرسی پۆستی سه‌رۆكی حكومه‌ت كه‌جێی ناكۆكی لایه‌نه‌كانه‌ له‌م كاته‌دا.

PUKmedia ئا/ هۆزان فاتیح

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket