تاڵه‌بانى له‌نیێوان ده‌ستورو سه‌رۆك كۆماری‌دا
kurdistani 10:42 AM - 2014-07-24پارێزه‌ر/ ئه‌حمه‌د فاتح محه‌مه‌د
تاڵه‌بانی له‌نێوان ده‌ستوری عێراق و پۆستی سه‌رۆك كۆمار
وه‌ك ده‌زانین سیستمی فه‌رمانره‌وایی سیاسی له عێراق سیستمێكی پارله‌مانیه، ئه‌مه‌ش له‌مادده‌ی (1)ده‌ستوردا باسی لێوه‌كراوه. هه‌رچه‌نده ئه‌مه له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع ره‌نگی نه‌داوه‌ته‌وه وشۆرنه‌بۆته‌وه، چونكه له‌دوو خولی پێشودا مالكی ته‌واوی ده‌سه‌ڵاته‌كانی قۆرخ كردبوو، به‌جۆرێك ده‌توانین بڵێین سیستمی فه‌رمانره‌وایی گۆردرابو بۆ سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت. بێگومان ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ر بۆشتێك بگه‌رێته‌وه، دیاره له‌لایه‌ك بۆبه‌هیزی لیستی ده‌وله‌تی یاسا ده‌گه‌ریته‌وه له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق وئه‌و هاوپه‌یمانیه‌تیه‌ی كه‌هه‌یبوه، له‌لایه‌كی تریش بۆ په‌رته‌وازه‌یی لیستی سوننه‌كان ولایه‌نه‌كانی تریش ده‌گه‌رێته‌وه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی به‌نده ده‌مه‌وێت باسی بكه‌م پۆستی سه‌رۆك كۆماره، لی ئه‌م پۆسته ته‌نها پۆستێكی شه‌ره‌فیه وه‌ك له‌مادده‌ی (67)ی ده‌ستوریشدا هاتوه(سه‌رۆك كۆمار سه‌رۆكی ده‌وڵه‌ت وسومبولی یه‌كێتی نیشتیمانیه، نوێنه‌رایه‌تی سه‌روه‌ری ولات ده‌كات، شه‌ونخونی له‌سه‌ر ده‌سته‌به‌ركردنی ده‌ستورده‌كات، به‌گوێره‌ی ده‌ستور پارێزگاری له‌سه‌ربه‌خۆیی وسه‌روه‌ریی ویه‌كێتی وپاراستنی خاكی عێراق ده‌كات).
ئه‌گه‌ر سه‌یری مادده‌كانی تایبه‌ت به سه‌رۆك كۆمار بكه‌ین هێنده‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌م پۆسته ده‌سه‌ڵاته‌كانی به‌گوێره‌ی ده‌ستور قه‌تیس كردوه، چونكه له‌چه‌ندین كاری ته‌شریفاتی خۆی ده‌بینێته‌وه. به‌ڵام جه‌لال تاڵه‌بانی كاتێك له‌دووخولی رابردوودا، واته بۆیه‌كه‌مجار له‌ساڵی 2005 ده‌بێته سه‌رۆك كۆمار، پاشانیش له ساڵی 2010 بۆجاری دووه‌م ده‌بێته‌وه سه‌رۆك كۆماری عێراق ،ده‌بینین سه‌رۆك كۆمار برستیژی ده‌بێت، ته‌واوی كێشه و ته‌نگه‌ژه‌كانی عێراق له‌كۆشكی سه‌لام چاره‌سه‌ری بۆده‌دۆزرێته‌وه. ئه‌مه هێمایه بۆئه‌وه‌ی تاڵه‌بانی له‌پۆستی سه‌رۆك كۆمار گه‌وره‌تر بوه، چونكه ئه‌گه‌ر وانیه ده‌بوایه كێشه‌كان له‌رێگای ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق چاره‌سه‌ر بكرێت.
به‌ڵام سه‌ره‌نجام ئه‌و كێشانه‌ی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران چاره‌سه‌رنه‌ده‌كرا، هه‌موو لایه‌ك شیعه وسوننه له‌ده‌رگای تاڵه‌بانیان ده‌دا، بۆیه ده‌بینین كاتێك تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری عێراق ده‌بێت ره‌وشی سیاسی عێراق به‌به‌راورد به‌ئێستا ره‌وشێكی ئارام ده‌بێت. هه‌ربۆیه گه‌وره مه‌رجه‌عی شیعی (سه‌ید عه‌لی سیستانی) به (ێمام الامان)ی ناوزه‌دده‌كات. له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمایه‌تی و په‌یوه‌ندییه نێوده‌وله‌تیه‌كان تاڵه‌بانی ئاماده‌گیه‌كی گه‌وره‌ی هه‌بو، ته‌واوی وڵاتانی دونیا هه‌ر له‌زلهێزه‌كانه‌وه بۆ وڵاتانی ئاسایی به‌شێوه‌یه‌ك په‌یامیان ئاراسته‌ی مام جه‌لال ده‌كرد كه‌سیستمی فه‌رمانره‌وایی له‌عێراق سیستمێكی سه‌رۆكایه‌تیه.
بۆیه ده‌توانین ئه‌وه بلێین له‌ئێستادا كاتێك مام جه‌لال كورسی سه‌رۆكایه‌تی ده‌وله‌تی عێراق جی ده‌هێلێت، وانه‌یه‌كمان فێرده‌كات ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه‌كه‌سایه‌تیه‌كان كورسی گه‌وره ده‌كه‌ن نه‌ك كورسی كه‌سایه‌تیه‌كان گه‌وره‌بكات. تاڵه‌بانی له‌سه‌ر كورسی سه‌رۆكایه‌تی مادده ده‌ستورییه‌كانی ده‌كرده تۆپه‌لێك له‌چالاكی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی عێراق به‌كاری ده‌هێنا، ده‌سه‌ڵاته‌كانی مام جه‌لال رێگر بوو له‌په‌ره‌سه‌ندنی تایه‌فه‌گه‌ری.بۆیه ئه‌گه‌ر مادده ده‌ستورییه‌كانی تایبه‌ت به سه‌رۆكی ده‌وله‌ت چه‌ند برگه‌یه‌ك بوبن بۆئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان خۆی له‌چه‌ندین پرۆتۆكۆل و ته‌شریفی ببینیته‌وه، به‌ڵام تاڵه‌بانی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی عێراقییه‌كان هه‌ر به‌و مادده ده‌ستورییانه‌ی هه‌بو گوتاری سیاسی ئاراسته ده‌كرد.
لی زۆرێكجاریش باس له‌هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆك كۆمار كراوه بۆئه‌وه‌ی فراوانترببێت، به‌ڵام هه‌میشه سه‌رۆك تاڵه‌بانی كاری به‌رۆحی ده‌ستور ده‌كرد وخۆی به‌ده‌قه‌كانه‌وه نه‌ده‌به‌سته‌وه، چونكه له یاسادا شتێك هه‌یه پێی ده‌لێن( ده‌قی یاسا و رۆحی یاسا).
دوربینی وژیری تاڵه‌بانی له‌وه‌دابو زۆر به‌باشی مادده ده‌ستورییه‌كانی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی عێراقییه‌كان به‌كارده‌هێنا، هیچ كاتێك ئاماده‌نه‌بو دژایه‌تی نێوان تایه‌فه‌گه‌ری قول ببێته‌وه، ئه‌گه‌رچی تاڵه‌بانی وه‌ك كوردێك پۆستی سه‌رۆك كۆماری وه‌رگرتبو، به‌ڵام هه‌میشه دوای تاڵه‌بانی كورسی سه‌رۆك كۆمار له‌عێراق ده‌گه‌رێته‌وه بۆچوارچێوه‌ی ده‌قه ده‌ستورییه‌كان، چ عه‌ره‌ب چ كورد ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاته ده‌ستورییه‌كانی هه‌موار نه‌كرێته‌وه، بێگومان ناتوانێت به‌و شێوه‌یه هه‌ڵبسورێت وئه‌ركی ده‌وڵه‌تداری رابپه‌رێنێت. له‌عێراق ته‌واوی ده‌سه‌ڵاته‌كانی جێبه‌جێكردن و راپه‌راندن له ده‌ستی سه‌رۆك وه‌زیران بوو، به‌ڵام تاڵه‌بانی باش ده‌یزانی چۆن به لێهاتویی ده‌توانیت كورسی سه‌رۆك كۆمار گه‌وره‌تر نیشان بدات له ئه‌ركه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی راپه‌راندن. بۆیه كورسی سه‌رۆك كۆمار له‌عێراق بۆئه‌وه‌ی به‌شێك بێت له‌ده‌سه‌ڵاتی فه‌رمانره‌وایه‌تی پێویسته پێداگری له‌سه‌ر فراوانكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كان بكرێت، چونكه كه‌سایه‌تی وه‌ك تاله‌بانی نه‌بێت ناتوانێت گه‌وره‌یی ببه‌خشێت به كورسی سه‌رۆك كۆمار وته‌نانه‌ت عه‌ره‌به‌كان به‌ته‌واوی جیاوازییه‌كانیانه‌وه كاتێك له‌دووخولی رابردوودا، كاندیدكرا بۆسه‌رۆكایه‌تی كۆمار به گه‌رمیه‌وه پێشوازییان لێ‌كرد.
ئێستاش تاڵه‌بانی كورسی به‌شێوه‌یه‌كی پاك وبه‌بی هیچ نه‌رێنیه‌ك جێده‌هێلێت، ته‌نانه‌ت زۆرترین سه‌روه‌ری بۆ گه‌لانی عێراق جێده‌هێڵێت، له‌دوا پرۆژه‌ی خۆشی‌دا وه‌ك سه‌رۆك كۆمار، پرۆژه‌ی راستكردنه‌وه‌ی سنوری پارێزگاكانی پێشكه‌ش به‌ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی عێراق كرد، بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری سیاسه‌ته‌كانی رابردوی رژێمی به‌عس نه‌مێنێت. ئه‌مه‌ش یه‌كێك بو له‌پرۆژه‌یاسایانه‌ی هێنده‌ی تر گه‌وره‌یی به‌كورسی سه‌رۆك كۆماربه‌خشی. له‌كۆتاشدا ئه‌گه‌ر چی ده‌ستوری عێراق ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆك كۆماری سنورداركردبو، به‌ڵام ئۆتۆریته‌ی تاڵه‌بانی شكۆی بۆ كورسی سه‌رۆك ده‌وله‌ت گه‌راندبۆوه.
پارێزه‌ر/ ئه‌حمه‌د فاتح محه‌مه‌د
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28 -
یەکێتی و رەوتی حیکمە دوا پێشهاتەکان تاوتوێ دەکەن
ی ن ک 10:21 AM - 2024-03-28