riklam

له‌یلا زانا سه‌ردانی سه‌رۆك تاڵه‌بانی ده‌كات

kurdistani 04:47 PM - 2014-07-23
له‌یلا زانا سه‌ردانی تاڵه‌بانی كرد

له‌یلا زانا سه‌ردانی تاڵه‌بانی كرد

 ئه‌مڕۆ 23-7-2014، له‌یلا زانا په‌رله‌مانتاری سه‌ربه‌خۆی ئامه‌د و سڕی سووره‌ییا ئۆنده‌ر په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په‌ په‌یامه‌كه‌ی عه‌بدوڵڵا ئۆجالان سه‌رۆكی پارتی كرێكارانی كوردستان (PKK)، یان گه‌یانده‌ سه‌رۆك تاڵه‌بانی.

له‌نامه‌كه‌دا ئۆجالان ده‌ڵێت نه‌خۆشكه‌وتنی جه‌نابتان زۆر خه‌مباری كردبووم دوایین جاریش له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتاری ئامه‌د له‌یلا زاناو په‌رله‌مانتاری HDP سڕی سووره‌ییا ئۆنده‌ر چاوپێكه‌وتنم ئه‌نجامدا ئاگاداری به‌ره‌و باش چوونی ره‌وشی ته‌ندروستی به‌ڕێزتان بووم.

ئۆجالان له‌ درێژه‌ی په‌یمه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: ئه‌و خه‌باته‌ دیپلۆماسییه‌ی كه‌ به‌ڕێزتان تائێستا له‌ نێوان ئێمه‌و دراوسێیه‌كانماندا به‌ڕێوه‌تان بردووه‌ ئه‌مڕۆ بۆ نێو خۆی ئێمه‌ی كورد پێویسته‌و مێژوو جوڵانه‌وه‌ سیاسییه‌كانی ھه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان ھانده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی له‌ پێناو داھاتوویه‌كی ئازاد بۆ گه‌له‌كه‌مان پێكه‌وه‌ كارو خه‌بات بكه‌ن، ھیواو ئاره‌زووم ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ پێناو دیاریكردنی ستراتیژو ھه‌ڵوێستێكی ھاوبه‌ش كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد ھه‌رچی زووتر ببه‌سترێت.

عه‌بدوڵڵا ئۆجالان له‌ درێژه‌ی په‌یامه‌كه‌یدا رایگه‌یاند: سوپاسی ئه‌و خه‌ڵاته‌ ده‌كه‌م كه‌ له‌ بیره‌وه‌ری مامۆستا ئیبراھیم ئه‌حمه‌د دا پێشكه‌شی منتان كردبوو، به‌رده‌وام گرێدراوی یادو بیره‌وه‌ری ئه‌و ده‌مێنمه‌وه‌.

PUKmedia

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket