riklam

حه‌سه‌ن سیساوه‌یی

kurdistani 04:36 PM - 2014-07-23
كتێبی حه‌سه‌ن سیساوه‌یی

كتێبی حه‌سه‌ن سیساوه‌یی

كتێبی حه‌سه‌ن سیساوه‌یی

حه‌سه‌ن سیساوه‌یی ناوی ته‌واوی (حه‌سه‌ن ره‌سوڵ)ـه‌و ساڵی 1926 له‌ گوندی ئاری سیره‌ك له‌دایكبووه‌، هه‌لی خوێنده‌واری بۆ هه‌ڵنه‌كه‌وتووه‌و له‌ ژیانیدا چه‌ندین كاری گرانی كردووه‌.

ئه‌گه‌رچی باوكی پێی خۆشنه‌بووه‌، به‌ڵام ئه‌م هه‌ر له‌ منداڵییه‌وه‌و به‌ شێوه‌یه‌كی خۆڕسكانه‌ ئاره‌زووی له‌ وتنی حه‌یران كردووه‌و بووه‌ به‌ حه‌یرانبێژی دیوه‌خانی ئاغای سیساوه‌و نازناوی (حه‌سه‌ن سیساوه‌یی) پێدراوه‌و ساڵی 1958 حه‌یرانه‌كانی (غه‌ریبم، حه‌یران به‌ربووم له‌ به‌ندێ)ی بۆ ئێستگه‌ی به‌غدا تۆماركردووه‌.

ئه‌گه‌رچی زۆرتر وه‌ك حه‌یرانبێژ ناسراوه‌، به‌ڵام له‌ داڕشتنی بیرۆكه‌و هونه‌ری گێڕاوه‌ی چیرۆكیشدا، توانایه‌كی به‌رزی هه‌یه‌و خاوه‌نی چه‌ندین چیرۆكه‌ كه‌ تائێستا بڵاونه‌كراونه‌ته‌وه‌.

ژماره‌ی كاره‌ هونه‌رییه‌كانی زۆرن و له‌به‌رئه‌وه‌ی چه‌ند به‌رهه‌مێكی هونه‌ریی له‌ كاتی خۆیاندا تۆمارنه‌كراون، نه‌ماون، به‌داخه‌وه‌ له‌ ئێستادا هونه‌رمه‌ند سیساوه‌یی دووچاری نه‌خۆشی بووه‌ته‌وه‌و ناتوانێت له‌ كاری هونه‌ریی به‌رده‌وامبێت.

PUKmedia

753172372014_4035162372014_image001.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket