riklam

630 هاووڵاتی فه‌له‌ستینی و ئسرائیلی گیانیانله‌ده‌ستداوه‌

kurdistani 11:13 AM - 2014-07-23
بۆردومانه‌كانی ئسرائیل بۆ سه‌ر فه‌له‌ستین له‌ هه‌ڵكشاندایه‌

بۆردومانه‌كانی ئسرائیل بۆ سه‌ر فه‌له‌ستین له‌ هه‌ڵكشاندایه‌

تا ئه‌مڕۆ 23-7-2014 زیاتر له‌ 600 هاووڵاتی به‌هۆی شه‌ڕوپێكدادان و بۆردومانه‌كانی نێوان فه‌له‌ستین و ئسرائیل، گیانیانله‌ده‌ستداوه‌.
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ ئسرائیل بۆردومانی فه‌له‌ستین ده‌كات و تائێستاش نزیكه‌ی 600 هاووڵاتی فه‌له‌ستینی گیانیانله‌ده‌ستداوه‌.
هه‌روه‌ها به‌هۆی ئه‌و بۆردومانه‌وه‌ چه‌ندین خێزانی فه‌له‌ستینی ئاواره‌ بوون و ماڵ و حاڵیان جێهێشتووه‌.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌ هێزه‌كانی حه‌ماس چه‌ند موشه‌كێكیان ئاڕاسته‌ی ئسرائیل كردووه‌و تائێستاش نزیكه‌ی 30 هاووڵاتی ئسرائیلی گیانیانله‌ده‌ستداوه‌.
له‌كاتی بۆردومانه‌كانی حه‌ماس بۆ سه‌ر ئسرائیل موشه‌كێك به‌ر ناوچه‌یه‌كی نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی گوریۆنی ته‌لئه‌بیب كه‌وتووه‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ هه‌ر ئه‌مڕۆ، ئه‌مریكاو به‌شێك له‌ وڵاته‌ ئه‌وروپییه‌كان، بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی، گه‌شته‌ ئاسمانیه‌كانیان بۆ ئسرائیل راگرت.
سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی شه‌ڕو پێكدادانی نێوان فه‌له‌ستین و ئسرائیل  بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ هێزه‌كانی حه‌ماس موشه‌كێكیان ئاڕاسته‌ی وڵاتی ئسرائیل كرد  به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ ئسرائیل ده‌ستیكردووه‌ به‌ بۆردومانكردنی فه‌له‌ستین كه‌ تائێستاش به‌رده‌وامه‌ و رۆژ به‌ رۆژیش له‌ هه‌ڵكشاندایه‌.
PUKmedia   و/ هۆزران رۆسته‌م
سه‌رچاوه‌ / ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket