riklam

سلێمانی.. UN كه‌مپێكی نوێ بۆ ئاواره‌كان دروستده‌كات

kurdistani 07:44 PM - 2014-07-22
پارێزگار پاڵپشتی خۆی بۆ پلان و به‌رنامه‌كانی UN ده‌ربڕی

پارێزگار پاڵپشتی خۆی بۆ پلان و به‌رنامه‌كانی UN ده‌ربڕی

ئه‌مڕۆ 22-7-2014 به‌هرۆز محه‌مه‌د ساڵح پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ جاكلین بادكۆك نوێنه‌ری بان كی مون سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری مرۆیی و وه‌فدێكی یاوه‌ری.

له‌ دیداره‌كه‌دا نوێنه‌ری سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان تیشكی خسته‌سه‌ر ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌یان كه‌ بۆ گفتوگۆكردن و هه‌ماهه‌نگی نێوان پارێزگای سلێمانی و رێكخراوه‌كانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانه‌، به‌ مه‌به‌ستی به‌ره‌وپێشبردنی پرۆژه‌كان و دابینكردنی هاوكارییه‌ مرۆییه‌كان بۆ ئاواره‌كان.
نوێنه‌ری سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروبای مرۆیی راشیگه‌یاند: "ئاگاداری قه‌یرانی دارایی هه‌رێمی كوردستانین، بۆیه‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌ده‌م داواكاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ هاتووه‌و پاڵپشتی دارایی بۆ هاوكاری ئاواره‌كان دابینكردووه‌"، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد كه‌ هه‌ندێك له‌ ئاواره‌كان باری گوزه‌رانیان خراپه‌و بێ جێگه‌و رێگه‌ن، بۆیه‌ له‌ پلانیاندایه‌ كه‌مپی نوێ بۆ ئاواره‌كان له‌ سنوری پارێزگای سلێمانی دروستبكه‌ن و له‌وڕووه‌وه‌ داوایكرد پارێزگار له‌ڕووی دابینكردنی زه‌وی و خزمه‌تگوزارییه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌كان هاوكارییان بكات.

له‌ به‌رامبه‌ردا پارێزگاری سلێمانی رایگه‌یاند: هه‌رێمی كوردستان بووه‌ته‌ دوورگه‌یه‌كی ئارام له‌ ناوچه‌یه‌كی ئاڵۆزدا، به‌وهۆیه‌وه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر په‌نابه‌رو ئاواره‌ رووی له‌ هه‌رێمی كوردستان كردووه‌، به‌ڵام به‌ته‌نگه‌وه‌چوونی ئه‌و ژماره‌ زۆره‌ی ئاواره‌كان به‌ ته‌نها له‌ توانای حكومه‌تی هه‌رێمدا نییه‌و داوایكرد نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان كۆمه‌ك و هاوكاری تیمه‌كانیان زیاد بكه‌ن.
هه‌روه‌ها پاڵپشتی خۆی بۆ پلان و به‌رنامه‌كانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ده‌ربڕی و ئاماده‌یی نیشاندا له‌ڕووی پێدانی زه‌وی و گه‌یاندنی ئاو و كاره‌با هاوكاری رێكخراوه‌كانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بكات بۆ كردنه‌وه‌ی كه‌مپی نوێ بۆ ئاواره‌كان.

PUKmedia  راگه‌یاندنی پارێزگاری سلێمانی

 

1643192272014_un.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket