riklam

ئابووریناسێك: ده‌بێت حكومه‌ت ورده‌ی دۆلار بۆ موچه‌ دابینبكات

kurdistani 07:19 PM - 2014-07-22
ده‌بێت ورده‌ی دۆلار دابینبكات

ده‌بێت ورده‌ی دۆلار دابینبكات

حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ 22-7-2014، بڕیاریداوه‌ مانگی داهاتوو موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌جیاتی دیناری عیراقی به‌ دۆلاری ئه‌مریكی دابه‌ش بكات.

 پسپۆڕێكی ئابوریش ده‌ڵێت ئه‌و بڕیاره‌ پێویستیه‌كانی ژیانی رۆژانه‌ی هاووڵاتیان دابین ناكات، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كاریگه‌ی خراپیشی ده‌بێت و له‌سه‌ر حكومتیش پێویسته‌ بۆ مامه‌ڵه‌ی كڕین و فرۆشتنی رۆژانه‌، ورده‌ی دۆلار دابین بكات.

 له‌باره‌ی ئه‌و بڕیاره‌وه‌ د. خالید حه‌یده‌ر مامۆستای ئابوری له‌ زانكۆی سلێمانی له‌ لێداونێكی تایبه‌تدا به‌ PUKmedia ی  راگه‌یاند: ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم دراوی ورده‌ی دۆلار دابین بكات پێناچێت كێشه‌یه‌كی ئه‌و تۆ رووبدات، له‌لایه‌كی تره‌وه‌ ئه‌گه‌ر حكومه‌ت موچه‌ به‌ دراوی دۆلار به‌ فه‌رمانبه‌ران بدات نرخی دۆلار له‌ بازاڕدا به‌رامبه‌ر به‌ دیناری عیراقی داده‌به‌زێت.

د. خالید وتیشی: دابه‌شكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌ دۆلار خواست له‌سه‌ر دراوی دیناری عیراقی زیاد ده‌كات ئه‌مه‌ش نرخی دینار به‌رامبه‌ر دۆلار به‌رزده‌بێته‌وه‌، ئه‌مه‌ش رێگا بۆ هاووڵاتیانی ناوچه‌كانی تری عیراق و وڵاتانی دراوسێ ده‌ره‌خسێنێت كه‌ دۆلار له‌ هه‌رێمی كوردستان بكڕن و بیبه‌نه‌وه‌ ناوچه‌كانی خۆیان به‌ نرخێكی گرانتر بیفرۆشن.

د. خالید ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌دوای بڕینی به‌شه‌ بودجه‌ی هه‌رێم له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدرالیه‌وه‌ ناچاربوو ئه‌م بڕیاره‌ ده‌ربكات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ ده‌یه‌وێت پاره‌ی سه‌ره‌كی داهاتی وڵات به‌كاربهێنێت كه‌ ئه‌ویش دۆلاره‌، بۆئه‌مه‌ش ناچاره‌ ئه‌و بڕیاره‌ جێبه‌جێبكات.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket