riklam

فرۆشتنی یاریه‌ مه‌ترسیداره‌كان قه‌ده‌غه‌ده‌كرێت

kurdistani 07:00 PM - 2014-07-22
هه‌ر فرۆشیارێك سه‌رپێچی بكات رێوشوێنی یاسای له‌گه‌ڵدا ده‌گیرێته‌به‌ر

هه‌ر فرۆشیارێك سه‌رپێچی بكات رێوشوێنی یاسای له‌گه‌ڵدا ده‌گیرێته‌به‌ر

له‌ پێناو پاراستنی گیانی منداڵان له‌ شاری چه‌مچه‌ماڵ رێگه‌ به‌ فرۆشتنی یاریه‌ مه‌ترسیداره‌كان نادرێت له‌ رۆژانی جه‌ژنی ره‌مه‌زاندا، قائیمقامی شاره‌كه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت هه‌ر فرۆشیارێك ئه‌و یاریانه‌ له‌ دوكانه‌كه‌یدا بگیرێت رێوشوێنی یاسایی به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر.

ئامانج محه‌مه‌د قائیمقامی چه‌مچه‌ماڵ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: بۆ پاراستنی گیانی منداڵان له‌ رۆژانی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆزدا ئاگاداری ته‌واوی ماركێت و دوكانداره‌كانی چه‌مچه‌ماڵ كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك یاری مه‌ترسیدار نه‌فرۆشن.

وتیشی: هه‌ر فرۆشیارێك سه‌رپێچی بڕیاره‌كه‌ بكات، رێوشوێنی یاسای له‌گه‌ڵدا ده‌گیرێته‌به‌ر.

هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌شكرد كه‌ خۆشبه‌ختانه‌ له‌ ئێستادا له‌ شاری چه‌مچه‌ماڵ جگه‌ له‌ پاركه‌كان، دوو شاری یاری هه‌یه‌، پێش هاتنی جه‌ژنیش ئاماده‌كاری ته‌واو ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی منداڵان له‌ پشووی جه‌ژندا كاته‌كانیانی تێدا به‌سه‌ربه‌رن.

PUKmedia  هه‌ردی ئه‌بوبه‌كر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket